"ڕه‌قبوونی نه‌خوازراو" چییه‌ ؟ چۆن چاره‌سه‌ر ده‌كرێ؟

هەواڵی / 10/12/2017 3903 جار بینراوە

"ڕه‌قبوونی نه‌خوازراو" چییه‌ ؟ چۆن چاره‌سه‌ر ده‌كرێ؟

شه‌ن پرێس :
چاره‌سه‌رێكی ئاسان تا له‌ناو خه‌ڵكیدا ته‌ریق نه‌بیته‌وه‌ . كوڕان به‌ گشتی له‌و دۆخه‌ باش تێ ده‌گه‌ن، كاتێك له‌ شوێنێك دانیشتوون، له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێكی جیا، ئه‌ندامی نێرینه‌یان به‌بێ ویستی خۆیان ڕه‌ق ده‌بێت، ئه‌مه‌ش تووشی ته‌ریقوونه‌وه‌یان ده‌كات، هه‌رچه‌ندیش بیانه‌وێ خۆیان چاره‌ بكه‌ن، خراپتری لێ دێت، به‌مه‌ش ده‌گوترێ "ڕه‌قبوونی نه‌خوازراو" به‌ڵام چۆن چاره‌ ده‌كرێ؟ .
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌، كۆمه‌ڵێ چاره‌سه‌رن كه‌ هه‌ندێكی له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان زیاتره‌، ئاشكرایه‌ و هه‌ندێكیشی لای زۆربه‌ی كه‌س تا ئێسته‌ نه‌بیستراوه‌: .

- گۆڕینی شێوه‌ی دانیشتنه‌كه‌ت، تا به‌ ته‌واوی بشاردرێته‌وه‌، بۆ نموونه‌ قاچ له‌سه‌ر قاچ دانێ.
- كه‌ به‌ پێوه‌یت، به‌و شێوه‌یه‌ بووه‌سته‌ تا سه‌رنج نه‌كه‌وێته‌ سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌.
- ده‌شتوانی ده‌سته‌كانت بكه‌یته‌ نێو گیرفانته‌وه‌، به‌مه‌ش قه‌ره‌باڵغی له‌و ناوچانه‌ دروست ده‌كات و ڕه‌قبوونه‌كه‌ ده‌رناكه‌وێ.
- زۆر گرنگه‌ جلانه‌ی له‌ ژێره‌وه‌ له‌به‌ری ده‌كه‌یت، له‌و جۆره‌ بێت كه‌ كه‌مترین دیارده‌ی پێوه‌ ده‌هێڵێ و به‌ تا ڕاده‌یه‌كی باش له‌ ڕێگه‌ی په‌ستانه‌وه‌ ده‌یشارێته‌وه‌.