ئه‌مریكا: ئێران ئاسایشی یه‌مه‌ن و سوریا و عێراق و لوبنانی‌ شێواندووه‌

هەواڵی / 6/12/2017 188 جار بینراوە

ئه‌مریكا: ئێران ئاسایشی یه‌مه‌ن و سوریا و عێراق و لوبنانی‌ شێواندووه‌

شه‌ن پرێس:
له‌میانه‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌وروپا و ناتۆ (ڕیكس تیله‌رسن)ی‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: كۆماری‌ ئیسلامی ئێران به‌ هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی‌ سه‌قامگیری‌ له‌ سوریا و یه‌مه‌ن و عێراق و لوبنان شێواندووه‌.
ووته‌كانی‌ تیله‌رسن پاش ڕۆژێـك هات له‌ كوژرانی‌ (عـلی‌ عبدالله صالـح)ی‌ سه‌رۆكی‌ پێشووی‌ یه‌مه‌ن, كه‌ كه‌وته‌ بۆسه‌یه‌كی‌ چه‌كداره‌ حوسیه‌ شیعه‌كانه‌وه‌ و به‌دیلی‌ كوژرا.
له‌ئێستادا په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ نێوان واشنتن و تاران له‌وپه‌ڕی‌ گرژی‌ و ئاڵۆزیدایه‌ و به‌به‌رده‌وامی‌ به‌رپرسانی‌ هه‌ردوولا هه‌ڕه‌شه‌ی‌ توند له‌ یه‌كتری‌ ده‌كه‌ن.



 


زۆرترین بینراو