عه‌بادی‌ له‌دژی‌ بڕیارێكی‌ دۆناڵد تره‌مب وه‌ستایه‌وه‌

هەواڵی / 6/12/2017 137 جار بینراوە

عه‌بادی‌ له‌دژی‌ بڕیارێكی‌ دۆناڵد تره‌مب وه‌ستایه‌وه‌

شه‌ن پرێس:
حه‌یده‌ر عه‌بادیی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق دژایه‌تیی‌ خۆی‌ و حكومه‌ته‌كه‌ی‌ بۆ بڕیاره‌كه‌ی‌ دۆناڵد تره‌مبی سه‌رۆكی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا ڕاگه‌یاند, كه‌ به‌نیازه‌ باڵیۆزخانه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ شاری‌ ته‌ل ئه‌بیبه‌وه‌ بۆ قودس بگوازێته‌وه‌.
له‌كۆنگره‌ی‌ ڕۆژنامه‌وانی‌ هه‌فتانه‌ی‌ خۆیدا, عه‌بادی‌ ڕایگه‌یاند: ئێمه‌ دژ به‌و بڕیاره‌ین كه‌ دۆناڵد تره‌مبی سه‌رۆكی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا به‌نیازه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ باڵیۆزخانه‌كه‌یان له‌ ته‌ل ئه‌بیبه‌وه‌ بۆ قودس ده‌ری‌ بكات, هه‌روه‌ك هۆشیاریشیدا له‌ ده‌رهاویشته‌كانی‌ ئه‌و بڕیاره‌, له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كه‌ی‌ بچێته‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌.
پێشتر به‌رپرسانی‌ ئه‌مریكا ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ دۆناڵد تره‌مب به‌نیازه‌ به‌م نزیكانه‌ ئه‌و به‌ڵێنه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ بكات كه‌ له‌كاتی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانیدا دابووی‌, به‌وه‌ی‌ كه‌ باڵیۆزخانه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ ئیسرائیل له‌ شاری‌ ته‌ل ئه‌بیبه‌وه‌ بۆ قودس بگوازێته‌وه‌.


زۆرترین بینراو