كوڕه‌ گه‌وره‌كه‌ی‌ عه‌لی‌ عبدالله صالح گه‌یشته‌ سعودیه‌

هەواڵی / 6/12/2017 572 جار بینراوە

كوڕه‌ گه‌وره‌كه‌ی‌ عه‌لی‌ عبدالله صالح گه‌یشته‌ سعودیه‌

شه‌ن پرێس:

ئه‌حمه‌دی‌ كوڕه‌ گه‌وره‌ی‌ عه‌لی‌ عبدالله صالحی‌ سه‌رۆكی‌ پێشووی‌ یه‌مه‌ن ڕایگه‌یاند: به‌ پاڵپشتی هاوپه‌یمانی‌ عه‌ره‌بی له‌ دژی‌ حوسیه‌كان ده‌جه‌نگم و تۆڵه‌ی‌ خوێنی‌ باوكیشم ده‌كه‌مه‌وه‌.
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ له‌ئیمارات بڕیاری‌ چاودێریكردنی‌ له‌سه‌ر هه‌ڵگیرا, ئه‌مڕۆ ئه‌حمه‌د عه‌لی‌ عبدالله صالح گه‌یشته‌ ڕیــازی‌ پایته‌ختی‌ سعودیه‌ و ڕایگه‌یاند كه‌ بۆخۆی‌ سه‌ركردایه‌تیی‌ هێزه‌كانی‌ پێشتری‌ باوكی‌ ده‌كات بۆ دژایه‌تیكردنی‌ حوسیه‌كان و وه‌ده‌رنانیان و ووتیشی كه‌ خوێنی‌ باوكی‌ ده‌كاته‌ دۆزه‌خ بۆ ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی‌ ئێران له‌ یه‌مه‌ندا.
ئه‌حمه‌د كوڕه‌ گه‌وره‌ی‌ عه‌لی‌ عبدالله صالحی‌ سه‌رۆكی‌ پێشووی‌ یه‌مه‌نه‌, كه‌ دوێنێ‌ له‌لایه‌ن حوسیه‌كانه‌وه‌ كوژرا و له‌دایك بووی‌ ساڵی‌ (1974)ه‌ و له‌سه‌رده‌می‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ باوكیشیدا سه‌رۆكی‌ پاسه‌وانانی‌ كۆماری‌ بووه‌ و ئێستاش له‌ ڕیازی‌ پایته‌ختی‌ سعودیه‌یه‌ و به‌ڵێنی‌ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی‌ باوكی داوه‌.

زۆرترین بینراو