ڕه‌غه‌د صدام حسین بۆ علی‌ عبدالله صالح: پیرۆزبایی‌ شه‌هیدبوونت لێ‌ ده‌كه‌م

هەواڵی / 6/12/2017 482 جار بینراوە

ڕه‌غه‌د صدام حسین بۆ علی‌ عبدالله صالح: پیرۆزبایی‌ شه‌هیدبوونت لێ‌ ده‌كه‌م

شه‌ن پرێس:

ڕه‌غه‌دی‌ كچی‌ صدام حسینی‌ سه‌رۆكی‌ پێشووتری‌ عێراق سه‌ره‌خۆشیی‌ له‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ عه‌لی‌ عبدالله صالح كرد, كه‌ دوێنێ‌ له‌لایه‌ن حوسیه‌كانه‌وه‌ كوژرا و به‌مامی‌ خۆیشی وه‌سفی‌ كردووه‌.
ڕه‌غه‌د له‌ په‌ڕه‌ی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبوك ڕایگه‌یاندووه‌: پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیی‌ خۆم پێشكه‌ش به‌ خانه‌واده‌ی‌ شه‌هید سه‌رۆك (علی‌ عبدالله صالح) و خوشكه‌ (به‌ڵقیس)ی‌ كچی‌ و (ئه‌حمه‌د)ی‌ كوڕی‌ ده‌كه‌م,
ڕه‌غه‌د نوسیویشیه‌تی‌ كه‌ له‌كاتی‌ هێرشه‌ سته‌مكارییه‌كه‌ی‌ (30) ده‌وڵه‌ت له‌ساڵی‌ (1991) و داگیركارییه‌كه‌ی‌ عێراقدا له‌ (2003) بنه‌ماڵه‌كه‌ی‌ عه‌لی‌ عبدالله هه‌ڵوێستی‌ گه‌وره‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك صدام حسین و گه‌لی‌ عێراق هه‌بووه‌.
ئه‌و نوسیویشیه‌تی‌: شه‌هیدبوونت لێ‌ پیرۆزبێت ئه‌ی‌ مامی‌ گه‌وره‌ و پاڵه‌وانم.
دوێنێ‌ عه‌لی‌ عبدالله صالح له‌ناوچه‌یه‌كی‌ سه‌ر به‌ شاری‌ (سه‌نحان)ی‌ شوێنی‌ له‌دایك بوونیدا كه‌وته‌ بۆسه‌یه‌كی‌ چه‌كداره‌ شیعه‌كانی‌ میلیشیای‌ حوسیه‌وه‌ و دوای‌ ده‌ستگیركردنی‌ گولله‌بارانكرا.


زۆرترین بینراو