ئەمیرى کۆمەڵ: داوا لە ئێران دەکەین ڕۆڵ ببینێت لە نزیککردنەوەى هەرێم و بەغداد

هەواڵی / 6/12/2017 129 جار بینراوە

له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوری عێڕاقدا
ئەمیرى کۆمەڵ: داوا لە ئێران دەکەین ڕۆڵ ببینێت لە نزیککردنەوەى هەرێم و بەغداد
شه‌ن پرێس:

ئەمیرى کۆمەڵی ئیسلامی داوای لە ئێران کردووە ڕۆڵی کاریگەرى خۆی لە نزیککردنەوەى هەرێم و بەغداد ببینێت بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی وتوێژه‌كان له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوری عێڕاقدا.

راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی ئه‌میری بڵاویکردەوە، مامۆستا عەلی باپیر ئەمیرى کۆمەڵی ئیسلامی لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ كونسوڵی گشتی ئێران له‌ هه‌ولێر ڕایگەیاندووە، داوای له‌ كونسوڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران كردووە كه‌ كۆماری ئیسلامیی ده‌وری ئه‌رێنیی خۆی ببینێ‌ له‌ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و به‌غداد".

ئاماژە بەوەشکراوە، داوایکردووە ئێران ڕۆڵ ببینێـت لە ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی وتووێژه‌كان له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوری عێڕاقداو، هانده‌ری نه‌هێشتنی باری نائاسایی نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدا بێ‌ به‌شێوه‌یه‌ك بێ‌ كه‌ دادپه‌روه‌ریی تێدا بچه‌سپێت".

ئەمەش لە کاتێکدایە سەرباری ئەوەى چەند جارێک سەرۆکى حکومەتى هەرێم ڕایگەیاندووە، کە هەرێم پابەندى بڕیاری دادگای فیدراڵی و یەکپارچەى خاکى عێراق دەبێت و خوازیاری دەستپێکردنى گفتوگۆکانە لەگەڵ بەغداد بەڵام تا ئێستا حکومەتى ناوەند بە تەواوی نەهاتووەتە سەر خەت بۆ دەستپێکردنی دانوستانەکان.

زۆرترین بینراو