صه‌نعا: باڵیۆزخانه‌ی‌ ئێران سوتێنرا

هەواڵی / 6/12/2017 244 جار بینراوە

صه‌نعا: باڵیۆزخانه‌ی‌ ئێران سوتێنرا

شه‌ن پرێس:
به‌هۆی‌ به‌رده‌وامیی‌ شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی‌ نێو شاری‌ صه‌نعای‌ پایته‌ختی‌ یه‌مه‌ن له‌نێوان چه‌كداره‌ شیعیه‌كانی‌ میلیشیای‌ حوسیه‌كان و هێزه‌كانی‌ یه‌مه‌نی‌, دوێنێ‌ باڵیۆزخانه‌ی‌ ئێران له‌و شاره‌ سوتێنرا.
به‌پێی‌ سه‌رچاوه‌كانی‌ هه‌واڵ, دوێنێ‌ و به‌هۆی‌ شه‌ڕ و پێكدادانه‌ به‌رده‌وامه‌كانی‌ نێو شاری‌ صه‌نعاوه‌, مووشه‌كێك ئاڕاسته‌ی‌ باڵیۆزخانه‌ی‌ ئێران له‌ صه‌نعا كراوه‌ و سوتێنراوه‌.
ماڵپه‌ڕی‌ (عه‌ره‌ب نیوز) بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌هۆی‌ شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی‌ نێوان هێزه‌كانی‌ سه‌ر به‌ (عه‌لی‌ عه‌بدوڵڵا صالح)ی‌ سه‌رۆكی‌ پێشووی‌ یه‌مه‌ن و چه‌كداره‌كانی‌ میلیشیای‌ حوسی شیعه‌كانه‌وه‌, باڵیۆزخانه‌ی‌ ئێران له‌ یه‌مه‌ن سوتێنراوه‌.
ئه‌مه‌و هه‌ر به‌هۆی‌ ئه‌و ئاڵۆزی‌ و شه‌ڕانه‌وه‌, چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو چه‌كداره‌ حوسیه‌كان (عه‌لی‌ عه‌بدوڵڵا صالح)یان به‌دیل گرت و دواتر گولله‌ بارانیان كرد و ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی‌ تر دۆخی‌ ئه‌و ووڵاته‌ ئاڵۆزتر ده‌كات.


زۆرترین بینراو