وه‌زیری‌ كۆچی‌ عێراق: بودجه‌ی‌ هه‌رێم به‌هۆی‌ ڕیفراندۆمه‌وه‌ كه‌مكراوه‌ته‌وه‌

هەواڵی / 5/12/2017 112 جار بینراوە

وه‌زیری‌ كۆچی‌ عێراق: بودجه‌ی‌ هه‌رێم به‌هۆی‌ ڕیفراندۆمه‌وه‌ كه‌مكراوه‌ته‌وه‌

شه‌ن پرێس:

وه‌زیری‌ كۆچ و كۆچبه‌رانی‌ عێراق ئاشكرایكرد كه‌ هۆكاری‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ پشكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ بودجه‌ی‌ گشتیی‌ عێراق به‌هۆی‌ ڕیفراندۆمه‌كه‌ی‌ مانگی‌ ئه‌یلولی‌ ڕابردووه‌وه‌ بووه‌.
(د. ده‌رباز محمد)ی‌ وه‌زیری‌ كۆچ و كۆچبه‌رانی‌ عێراق ڕایگه‌یاند كه‌ له‌دوای‌ ئه‌نجامدانی‌ ڕیفراندۆمه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌ نا هاوسه‌نگی له‌نێوان هه‌رێمی‌ كوردستان و حكومه‌تی‌ فیدراڵی‌ عێراقدا دروست بووه‌ و كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ پشكی‌ (17%)ه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیش له‌ بودجه‌ی‌ گشتیدا په‌یوه‌ندیی‌ به‌و نا هاوسه‌نگیه‌وه‌ هه‌یه‌.
ده‌رباز محمد ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ ژماره‌ی‌ مووچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان (25%)ی‌ كۆی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ عێراق پێكده‌هێنێت, هه‌ربۆیه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر پشكی‌ (17%)ی‌ بودجه‌ی‌ عێراقیش بۆ هه‌رێم خه‌رج بكرێت, ناتوانرێت مووچه‌ی‌ ته‌واوه‌تیی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ كوردستان دابین بكرێت.
ناوبراو ووتیشی: ئێستا خه‌ڵكی‌ هه‌رێم و ئیداره‌ی‌ حكومه‌ت باجی‌ ئه‌و هه‌ڵانه‌ ده‌ده‌ن كه‌ به‌درێژایی‌ (14) ساڵی‌ ڕابردوو و دوای‌ ڕووخانی‌ ڕژێمی‌ به‌عس ئه‌نجامی‌ داون.


زۆرترین بینراو