ڤیدیۆ .... د.هەڤاڵ ئەبوبەکر بە خوێندنەوەی قورئان له‌ بینای پارێزگای سلێمانی دەستی بە کار کرد .

هەواڵی / 5/12/2017 354 جار بینراوە

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر بە خوێندنەوەی قورئان له‌ بینای پارێزگای سلێمانی دەستی بە کار کرد

شه‌ن پرێس :

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی ئەمڕۆ لەبەردەم سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری ناوخۆی هەرێمدا سوێندی یاسایی خوارد.

ئەمڕۆ ، ھەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری نوێی سلێمانی لەبەردەم نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەت و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت و كەریم شەنگالی وەزیری ناوخۆ سوێندی یاسایی خوارد.

لە مەراسیمی سوێند خواردنەكەدا هەڤاڵ ئەبوبەكر دەڵێت، "سوێند بەخوای گەورە دەخۆم كە پارێزگاری لە یەكێتی هەرێمی كوردستان- عێراق و سەلامەتی خاكەكەی بكەم، چاودێری بەرژەوەندییەكانی گەل بكەم و پابەندبم بەدەستور و یاسا كارپێكراوەكان لەهەرێمدا و بەدڵسۆزی و راستگۆیی و دەستپاكی و بێلایەنییەوە كاری خۆم ئەنجامبدەم، خوا شاهێدە لەسەر ئەوەی دەیڵێم".

دوابه‌دوای ئه‌وه‌ د.هەڤاڵ ئەبوبەکر بە خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز له‌ بینای پارێزگای سلێمانی دەستی بە کار کرد

زۆرترین بینراو