ڕێبوار تاڵەبانی: دیاریکردنی ئەندامەکەی یەکگرتوو بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک نایاساییە

هەواڵی / 5/12/2017 412 جار بینراوە

"ناتوانێت جێگەی من بگرێتەوە"
"یەکگرتوو لەژێر فشاردا ئەو کارەیان کردووە"
ڕێبوار تاڵەبانی: دیاریکردنی ئەندامەکەی یەکگرتوو بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک نایاساییە
شه‌ن پرێس:

ڕێبوار تاڵەبانی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک به‌وه‌كاله‌ت ڕایگەیاند، دیاریکردنی ئەندامەکەی یەکگرتوو بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک نایاساییە.

ڕێبوار تاڵەبانی ئه‌مشه‌و لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تی دا وتی، کاندیدەکەی یەکگرتوو بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەن نایاسایی و نادەستورییە و ناتوانێت جێگەی من بگرێتەوە.

هەروەها وتیشی، یەکگرتوو چەند خاڵێکی داناوە بۆ ڕزگارکردنی کەرکوک لەم قەیرانە، ئەویش یان گەڕانەوەی من بۆ  کەرکوک، یان وەرگرتنی پشوو یان دانانی ئەندامێکیان لە جێگەی منە.

ئاماژەی بەوەش کرد، یەکگرتوو لەژێر فشاردا ئەو کارەیان کردووە و چەند ئەندامێک لە مەڵبەندی یەکێتی کەرکوک فشاردەکەن و ئەویان کردووەتە هۆکار بۆ نائاسایی دۆخی کەرکوک.

ڕۆژی ٣ی ئەم مانگە، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان جوان حەسەنی بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کاندید کرد.

زۆرترین بینراو