عەلی حەمەساڵح: به‌پێی قسه‌ی وته‌بێژی حکومه‌ت ئاشتی هەورامی هێندراوەتەوە

هەواڵی / 5/12/2017 324 جار بینراوە

عەلی حەمەساڵح: به‌پێی قسه‌ی وته‌بێژی حکومه‌ت ئاشتی هەورامی هێندراوەتەوە

 

عەلی حەمەساڵح، ڕایدەگەیەنێت، کە به‌پێی قسه‌ی وته‌بێژی حکومه‌ت ئاشتی هەورامی هێندراوەتەوە، دەشڵێت: گرنگە ئاشتی هەورامی و سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بانگهێستی پەرلەمان بکرێن.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسینێکی بڵاوکردەوە.

لە نووسینەکەدا هاتووە:"دوای فشاره‌کان له‌سه‌ر هه‌ڵهاتنی ئاشتی هه‌ورامی و بایه‌خی ڕاگه‌یاندنی عه‌ره‌بی، به‌پێی قسه‌ی وته‌بێژی حکومه‌ت بێت نێچیرڤان بارزانی ئاشتی هه‌ورامی هێناوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ناڵێن سه‌ردانه‌ فه‌رمییه‌کانی له‌م ٦٥ ڕۆژه‌دا چی بوو؟ کێی بینی؟".

هەروەها، هاتووە:"گرنگه‌ سه‌رۆکی حکومه‌ت، ئاشتی هه‌ورامی بنێرێته‌ په‌رله‌مان و چاره‌نووسی داهاتی نه‌وت ڕوونبکرێته‌وه‌، پاش ئه‌وه‌ بانگهێشتی سه‌رۆک و جێگره‌که‌ی بۆ په‌رله‌مان بکرێت".

جێگای ئاماژەیە ڕۆژی ٢٧ی مانگی ڕابردوو، ٢٣ پەرلەمانتاری پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، لە یاداشتێکدا کە ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان-یان کرد، داوای ئامادەبوونی ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم-یان کرد، سەبارەت بە داهاتی نەوتی فرۆشراو و هۆکاری دیارنەمانی ئەو وەزیرە، کە ماوەی دوو مانگ بوو هەرێمی کوردستانی بەجێهێشتبوو.

زۆرترین بینراو