هۆكار چیە كاتێك دەستت بەر شتێك دەكەوێت هەست بە تەزووی كارەبا️ دەكەیت ؟

هەواڵی / 5/12/2017 3231 جار بینراوە

هۆكار چیە كاتێك دەستت بەر شتێك دەكەوێت هەست بە تەزووی كارەبا️ دەكەیت ؟

شه‌ن پرێس :
ماوەیەكە زۆر كەس كێشەی ئەوەیان هەیە كاتێك دەستیان بەر دەستی كەسێكی دیكە دەكەوێت یان دەست لە هەر كەلوپەلێك دەدەن ئەوە هەست بە تەزویەكی كارەبای سووك دەكەن كە لێیان دەدات و ئەمە شتێكی بێزاركەرە .

لە ڕاستیدا وشكی كەش و هەوا یەكێكە لە هۆكارەكانی هەست كردن بەم حاڵەتە و ماوەی پێشوو كاتێك باران نەدەباری و درەنگ كەوتبوو و پلەی گەرمای زەوی بەرزببوەوە و بەمەش بارگە كارەباییەكان لەسەر زەوی زیادی كردبوو .

ئێستا دوای باران بارین بە تەواوەتی چیتر هەستكردن بەم حاڵەتە كەمدەبێتەوە و نامێنێت چونكە بە بارینی باران پلەی گەرمی زەوی دادەبەزێت و بەمەش بارگە كارەباییەكان كەدەبنەوە كە هۆكاربوون بۆ دەركەوتنی ئەو دیاردەیە، ئەو كاتانەش كە مرۆڤ توشی ئەم حاڵەتە دەبێت بۆ ئەوەی جەستەی لەو بارگە كارەباییە موجەبانە خاڵی بكاتەوە ئەوە پێویستە بۆ چەند خولەكێك سەر بخاتە سەر زەوی چونكە زەوی بارگەی كارەبای سالبی هەڵگرتوە و بەمەش بارگە موجەبەكان لەكۆڵ مرۆڤ دەكاتەوە .
🌸ئەوەش یەکێکە لە حیکمەتەکانی کڕنۆش بردن ،واتە سوجدە بردن چونکە بارگەکانی کارەبا لەکۆتا سەرەکان کۆدەبنەوە ئەوانیش ناوچەوان ،هەردوو لەپ و پەنجەکانی دەست ، هەردوو سەرە چۆکەکان ، وەهەردوو پەنجە پێیەکانن ، وە بۆ ڕوو نەدانی ئەو حالەتانە خۆشەویستمان (صل الله عليه وسلم )فەرموویەتی: ( علیك بكثرة السجود ) صدق رسول اللهﷻ

زۆرترین بینراو