بۆ ھاوسەرەكان لە کاتی ناکۆکی لەگەڵ هاوسەرەکەت خۆت بەدووربگرە لەم کردارانە

هەواڵی / 4/12/2017 1061 جار بینراوە

لە کاتی ناکۆکی لەگەڵ هاوسەرەکەت خۆت بەدووربگرە لەم کردارانە

شه‌ن پرێس :

هەندێک کات لە ناو خێزانەکاندا ڕەنگە ئەنجامدانی هەندێک کردار یاخود بەکارهێنانی هەندێک وشە ببێتە هۆکاری دڵشکانی کەسێک لە ئەندامانی خێزانەکەت، و لەو کاتانەدا دەبێت ڕەچاوی هەستی یەکتر بکرێت و هەندێک کردار هەیە هەرگیز ئەنجام نەدرێن.

هەواڵێكی ماڵپەڕی " Brightside – برایت ساید"، کۆمەڵێک کردار دەخاتەڕوو کە باشترە لە کاتی ناکۆکیدا لەگەڵ خێزانەکەت ئەنجام نەدرێن.

١. هەرگیز کە توورە دەبیت شوێنی خەوەکەت جیا مەکەرەوە لە هاوسەرەکەت.

٢. مەهێڵە هیچ کەس لە خێزانەکەت بەو ناکۆکیەتان بزانێت، و یاخود مەهێڵە قسە لە ئەو ناکۆکیە بکەن چونکە ئەوە تایبەتە بە ژیانی خۆتان و مەیبەنە دەرەوەی خێزان.

٣. خۆت بە دوور بگرە لە بەکارهێنانی هەر توندوتیژییەک بەرامبەر بە هاوسەرەکەت چونکە لەوانەیە کۆنترۆڵ لەدەست بدەیت و ئازاری پێبگەیەنێت.

٤. لەبەر توڕەیەکەت هەوڵی شکاندنی کەلوپەلەکانی ناو ماڵ مەدە.

٥. هەرگیز باسی جیابوونەوە مەکە.

٦. لە کاتی شەڕ کردنەکە هەرگیز ماڵەوە بەجێمەهێڵە.

٧. لەبەر چاوی خەڵکدا خۆتان دەرمەخەن کە تورەن و شەڕ مەکەن.


زۆرترین بینراو