شنگال: دوو گۆڕی تری بەكۆمەڵی دۆزرانەوە

هەواڵی / 4/12/2017 133 جار بینراوە

ڕووفاتی (140) كەسییان تێدابووه‌
شنگال: دوو گۆڕی تری بەكۆمەڵی دۆزرانەوە
شەن پرێس:

بەرپرسانی ئەمنی عێراقی ڕایانگەیاند كە ئەمڕۆ دوو گۆڕی تری بە كۆمەڵییان لە نزیك قەزای (شنگال) دۆزیوەتەوە.
ماڵپەڕی كەناڵی (الحـرە) بڵاویكردووەتەوە كە لەو دوو گۆڕە بەكۆمەڵییەدا ڕووفاتی (140) كەسی مەدەنی هەیە, كە ژمارەیەكیان ژن و منداڵن و لەكاتی داگیركردنی ناوچەكەدا لەلایەن داعشەوە كوژراون و بەكۆمەڵی كراون بە ژێر گڵەوە.
ماڵپەڕەكە باسیشی لەوە كردووە كە تیمێكی تایبەتی و پسپۆڕ بۆ ناسینەوەی ڕوفاتی قوربانیەكان ڕەوانەی ناوچەكە كراوە بە مەبەستی هەڵدانەوەی گۆڕەكان و ئەنجامدانی پشكنینی (دی ئێن ئەی) بۆ ڕوفاتەكان و گرتنەبەری ڕێی شوێنی پێویست.

زۆرترین بینراو