هەرسێ جێگری سەرۆك كۆماری عێراق دەدرێنە دادگا

هەواڵی / 4/12/2017 169 جار بینراوە

بەتۆمەتی گەندەڵی
هەرسێ جێگری سەرۆك كۆماری عێراق دەدرێنە دادگا
شەن پرێس:

بەتۆمەتی گەندەڵی و كۆكردنەوەی پارەو سامانی زۆر بەڕێگای ناشەرعی, دەستەی دەستپاكی عێراق هەرسێ جێگری سەرۆك كۆماری عێراق دەداتە دادگا.
ڕۆژنامەی(الصباح)ی فەرمی لە زاری (حسن یاسر)ی سەرۆكی دەستەی دەستپاكی عێراقەوە بڵاویكردووەتەوە كە بەتۆمەتی گەندەڵی و كۆكردنەوەی پارەو سامانی زۆر بەڕێگای ناشەرعی, هەریەكە لە (ئەیاد عەلاوی) و (ئوسامە نوجەیفی) و (نوری مالیكی)ی جێگرانی سەرۆك كۆماری عێراق و چەندین وەزیر و بەرپرسی تری پلە باڵای حكومەت دەدرێنە دادگا.
بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەكە گەشتكردنی دەرەوەی ووڵات لە ژمارەیەك بەرپرسیش قەدەغە كراوە, هەروەك ئاماژەی بەوەش كردووە كە هەوڵەكان چڕ كراونەتەوە بۆ گێڕانەوەی ئەو پارە زۆرانەی كە براونەتە دەرەوەی ووڵات.

زۆرترین بینراو