پێنج خراپترین خۆراك بۆ منداڵ .

هەواڵی / 4/12/2017 653 جار بینراوە

پێنج خراپترین خۆراك بۆ منداڵ .

شه‌ن پرێس :

1. خواردنەوەی قاوە: لە منداڵدا ڕێژەی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ زیاد دەكات و كێشەی كەمخەوی دروستدەكات، هەروەها هۆكارێكی سەرەكییە بۆ زەردبوونی ددان.

2. خواردنی نەستەلە ‌: ڕێژەی كۆلیستڕۆڵی زیانبەخش لە خوێندا زیاد دەكات و كێشەی ئالودەبوونیشی هەیە.

3. خواردنی بەستوو : ئەم جۆرە خواردنانە پاش ئەوەی كە بۆ ماوەیەكی زۆر لە ژێر پلەیەكی جێگیری ژێر سفرەوە دادەنرێن و پاشانیش دەتوێنەوە تووشی لەدەستدانی مادە خۆراكیەكانیان دەبن و هەندێك جار بۆ ماددەی زیانبەخش دەگۆڕدرێن، ئەم خواردنانە بۆ منداڵانی خوار تەمەن پێنج ساڵ زیانیان زۆر زیاترە لە سو‌ود.

4. گەنمەشامی : ڕێژەیەكی بەرچاو لە چەوری تێری تێدایەو‌ ڕێژەی توشبوون بە قەڵەوی زیاد دەكات، لەگەڵ‌ ئەوەشدا زیان بە خانەكانی لەش دەگەیەنێت و پاش ماوەیەك تووشی ئەگەری ناچاڵاكییان دەكات.

5. قارچك : چەند جۆرێكی دیاریكراو لە قارچك بۆ خواردن دەشێت و ئەوانی دیكە یان ژەهراوین و مەترسی لەسەر ژیانی كەسانی ئاسایی دروستدەكەن یاخود كەسەكە تووشی ژەهراویبوونی گەدەو ئەندامەكانی دیكەی لاشەیان‌ دەكەن، بەڵام سەبارەت بە منداڵ بەشێوەیەكی گشتی ئەگەر نەخورێت زۆر باشتر دەبێت

زۆرترین بینراو