ڕێنمایی گرنگ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ كاتی سواربونی سه‌یاره‌دا توشی سه‌رگێژی ده‌بن

هەواڵی / 3/12/2017 651 جار بینراوە

ڕێنمایی گرنگ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ كاتی سواربونی سه‌یاره‌دا توشی سه‌رگێژی ده‌بن


شه‌ن پرێس :
زۆرجار لەکاتی سەفەردا(سواربوونی سەیارە) سەرت گێژی نەخواردووە ..!؟

زۆربەمان لە سواربوونی سەیارە یان بەلەم هەست بە سەرگێژخواردن و بێزاری دەکەین
لەوانەیە ڕشانەوەشی لەگەڵدابێت

هۆکارەکەی: ئەمە لەکاتێکدایە کە دوو هەستی جیاواز لە هەمان کاتدا ئاماژە بۆ مێشک دەنێرن ، وەک بینینی دیمەنەکان کە خێرا دەجوڵێن (لە دەرەوەی سەیارەکە یان بەلەمەکە) و بەرکەوتنت بۆ کورسییە وەستاوەکەی ژێرت(لەچاو خۆتدا) ، ئەوا کاریگەری لەسەر شلەی ناوگوێچکەی ناوەڕاست دەبێت و دەبێتە هۆی ڕشانەوە

چارەسەر: بیرۆکەکەی کەمکردنەوەی جیاوازی نێوان هەستەکانە
بۆ نمونە سەیری دیمەنە دوورە خاو جوڵاوەکان بکە
یان بە پەتێک جومگەی مەچەکت ببەستە
یان خواردنی ڕۆنی زنجفیل کە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی شڵەقانی شلەی گوێچکەی ناوەڕاست


زۆرترین بینراو