ئایا كێشانی تاتۆ له‌ جه‌سته‌ دروسته‌ ؟ ئه‌گه‌ر دروست نیه هۆكاره‌كه‌ی‌ چیه ؟

هەواڵی / 2/12/2017 361 جار بینراوە

ئایا كێشانی تاتۆ له‌ جه‌سته‌ دروسته‌ ؟ ئه‌گه‌ر دروست نیه هۆكاره‌كه‌ی‌ چیه ؟

شه‌ن پرێس :
پرسیار : سلاوی‌ خوداتان لی‌ بیت من ئه مه ویت ناویی‌ كوره كه م به شیوه ی‌ تاتو واته كوتان له ده ستم بنوسم ئایه دروسته یان نا وه ئهكهر دروست نیه هویه كه ی‌ جیه خودا باداشتان بداته‌وه له قیامه‌ت انشاالله ؟؟؟؟

وه‌ڵام :
له‌ڕووی‌ ئایینیه‌وه‌ ، كوتانی‌ جه‌سته‌ یان نه‌خشاندنی‌ حه‌رامه‌ و ڕێگه‌ پێدراو نییه‌، چونكه‌ ده‌بێته ‌هۆی ئازاردانی‌ جه‌سته‌ و شێواندنی‌ سروشتی‌ جه‌سته‌ كه‌ ئه‌مه‌ش به‌ڕای تێكرای زانایان حه‌رامه‌ و دروست نییه‌".

وه‌ له‌ڕووی‌ ته‌ندروستیه‌وه‌ زیان به‌خشه‌، چونكه‌ پێست تووشی‌ زۆر جۆر له‌ نه‌خۆشی‌ ده‌كات و تاتۆكردن پێكدێت له‌ ماده‌یه‌كی نه‌ناسراو به‌هۆی ده‌رزیه‌وه‌ ئه‌و مادده‌ ده‌چیته‌ ناوپێست، وه‌كو برینێكی‌ بچووكی لێدێت دوای چاكبوونه‌وه‌ی‌ برینه‌كه‌ ڕه‌نگه‌كه‌ له‌سه‌رپێست ده‌مێنیته‌وه‌، چونكه‌ له‌شی‌ مرۆڤ وایه‌ شانه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت هه‌یه‌ ئه‌و مادده‌یه‌ هه‌ڵده‌گرێت و قوتی‌ ده‌دات و ده‌مێنێته‌وه‌ تا هه‌تایه‌،

ئه‌و ده‌رزیه‌ی كه‌ تاتۆكه‌ی‌ پێده‌كرێت له‌سه‌ر پیستی‌ مرۆڤ ئه‌وه‌ زۆر زیانی‌ هه‌یه‌، چونكه‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ ئه‌و ده‌رزیه‌وه‌ چه‌ندان نه‌خۆشی‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ كه‌ ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی‌ به‌هۆی خوێن ده‌گوازرێنه‌وه‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ ئه‌و ده‌رزیه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ كه‌سانی‌ ساغ.



زۆرترین بینراو