ئایا كارمه‌ندی‌ ته‌ندروستی ئه‌توانێت به‌ ئاشكرا بۆ پێویستی‌ خۆی ده‌رمان بباته‌وه‌ ؟

هەواڵی / 2/12/2017 333 جار بینراوە

ئایا كارمه‌ندی‌ ته‌ندروستی ئه‌توانێت به‌ ئاشكرا بۆ پێویستی‌ خۆی ده‌رمان بباته‌وه‌ ؟

شه‌ن پرێس :

پرسیار : سلاوی‌ خوای كه‌وره‌تان لیبیت .من كارمه‌ندی‌ ته‌ندروستیم ئه‌توانم بوبیویستی‌ خوم ده‌رمان به‌رمه‌وه‌.به‌ئاشكرا نه‌ك به‌دزیه‌وه‌ .

وه‌ڵام : ئه‌گه‌ر له‌ فه‌رمانگه‌یه‌كی ئه‌هلی كار ده‌كه‌یت ، ده‌توانی ئیزن له‌ به‌رپرسی فه‌رمانگه‌كه‌ وه‌ربگریت و پاش ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و ، ده‌توانی ئه‌وه‌ی پێویسته‌ بیبه‌یت ، چونكه‌ ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌ تایبه‌ته‌ .

به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ فه‌رمانگه‌یه‌كی  حكومی كار ده‌كه‌یت ، ئه‌وا ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌ مولكی گشتی یه‌ و دروست نیه‌ ئه‌گه‌ر به‌ ئاشكراش شتی لێ ببه‌یت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌رپرسی فه‌رمانگه‌كه‌ش بزانێت چونكه‌ ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌ هی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌كه‌ش نیه‌ ، به‌ڵكو موڵكی گشتی یه‌ ، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت شت ببه‌یته‌وه‌ ئه‌وا به‌قه‌ده‌ر ئه‌و شته‌ ده‌بێت پاره‌كه‌ی دابنێیت .


زۆرترین بینراو