ئه‌گه‌ر ڕۆژانه‌ فستق بخۆیت چی به‌سه‌ر جه‌سته‌تدا دێت ؟

هەواڵی / 2/12/2017 1041 جار بینراوە

جگه‌ له‌ تامه‌ خۆشه‌كه‌ی‌
سـووده‌كـانـی‌ خـواردنـی‌ فـسـتـق بـزانـه‌

شه‌ن پرێس:
فستق یه‌كێكه‌ له‌خۆراك و چه‌ره‌ساته‌ هه‌ر به‌تـام و چێژ و خۆشه‌كان, كه‌ مرۆڤه‌كان به‌ گشتی‌ حه‌ز به‌ خـواردنی‌ پێده‌كه‌ن.
فستق جگه‌ له‌ تامه‌ خۆشه‌كه‌ی‌, چه‌ندین سوودی‌ زۆر و گرنگ و سه‌رسوڕهێنیشی هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستیمان, كه‌ ئه‌مانه‌ هه‌ندێكیانن:
1 / ئه‌گه‌ر چه‌ند ڕۆژێك له‌سه‌ر یه‌ك بخورێت, ئه‌بێته‌ هۆی‌ دابه‌زاندنی‌ ئاستی‌ كۆلیسترۆڵی‌ ناو خوێن به‌ڕێژه‌ی‌ (20%).
2 / بڕێكی‌ ئیجگار زۆر دژه‌ ئۆكسانی‌ تێدایه‌.
3 / به‌شی پێویستی‌ له‌ ڤیتامین (E) و ڕیشاڵه‌كانی‌ فایبه‌ری‌ تێدایه‌.
4 / به‌ڕێژه‌ی‌ (50%) توانای‌ سێكسی پیاوان به‌رز ده‌كاته‌وه‌ و ئاستی‌ هه‌نارده‌ی‌ خوێن بۆ ئه‌ندامی‌ نێرینه‌یی زیاد ده‌كات.
5 / بۆ دابه‌زاندنی‌ كێش به‌سووده‌.
6 / یارمه‌تیی هه‌رسكردنی‌ خۆراك و پشوودانی‌ گـه‌ده‌ ده‌دات.
7 / به‌ ئاستێكی‌ به‌رز له‌ تووش بوون به‌ جۆره‌كانی‌ شێرپه‌نجه‌ ده‌مانپارێزێت.
8 / به‌یه‌كێك له‌باشترین ده‌رمانه‌كان بۆ جوانتر و شێداركردنی‌ پێست داده‌نرێت, به‌تایبه‌تی‌ پێستی‌ ده‌موچاو.
9 / قـژ جوانتر و ته‌ندروستتر ده‌كات.
10 / دژی‌ قه‌بـزییه‌.


زۆرترین بینراو