توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی : ژماره‌ی موسڵمانان له‌ ئه‌وروپا بۆ سێ هێنده‌ زیاد ده‌كات .

هەواڵی / 1/12/2017 194 جار بینراوە

توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی : ژماره‌ی موسڵمانان له‌ ئه‌وروپا بۆ سێ هێنده‌ زیاد ده‌كات .

شه‌ن پرێس :

به‌گوێره‌ی ناوه‌ندێكی توێژینه‌وه‌ی ئه‌مریكی، ژماره‌ی موسڵمانان له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا به‌بێ په‌نابه‌رانیش رووی له‌ زیادبوونه‌ و له‌ ساڵی 2050 ده‌گاته‌ سێ هێنده‌.
 ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی (پیو )ی ئه‌مریكی كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ گۆڕانكارییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، توێژینه‌وه‌یه‌كی له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌نجامداوه‌ و باسی له‌ چه‌ند ئه‌گه‌رێك كردووه‌ بۆ زیادبوونی ژماره‌ی موسڵمانان له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا.
به‌ گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه‌، ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی هاتنی په‌نابه‌رانی موسڵمان بۆ ئه‌وروپا قه‌ده‌غه‌بكرێت، به‌ڵام هاتنی خوێندكاران و ده‌ستی كار و ژماره‌یه‌كی كه‌م له‌ په‌نابه‌ران له‌ وڵاتانی موسڵمانه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا ژماره‌ی موسڵمانان تا 2050 له‌سه‌دا 11 و پۆینت دوو زیاد ده‌كات.
هاوكات باس له‌وه‌شكراوه‌ ئه‌گه‌ر به‌هه‌مان رێژه‌ی ساڵانی 2014 بۆ 2016 هاتنی په‌نابه‌رانی مسولمان بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌كه‌ پێشبینی ده‌كات، ژماره‌ی مسوڵمانان له‌ ئه‌وروپا تا ساڵی 2050 له‌سه‌دا 14 زیاد بكات.
بگوێره‌ی زانیاریه‌ نافه‌رمیه‌كان ژماره‌ی مسوڵمانانی ئه‌وروپا له‌ ساڵی رابردوو 25 ملیۆن و 800 هه‌زار بووه‌، ده‌كاته‌ له‌سه‌دا پێنجی كۆی دانیشتوانی ئه‌وروپا.


زۆرترین بینراو