پیاوێك زیاتر له‌(50) ساڵه‌ به‌بێ مۆڵه‌ت شۆفێری ده‌كات

هەواڵی / 30/11/2017 382 جار بینراوە

پیاوێك زیاتر له‌(50) ساڵه‌ به‌بێ مۆڵه‌ت شۆفێری ده‌كات

شه‌ن پرێس :

پیاوێكی ئه‌ڵمانی زیاتر له‌ (50) ساڵه‌ ئۆتۆمبێل ده‌هاژوێت و مۆڵه‌تی شۆفێری نییه‌، ئه‌مه‌ له‌هیچ وڵاتێكدا مایه‌ی قبوڵ كردن نییه‌و یاسا رێگای پێنادات، ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسوڕمانه‌ ئه‌و پیاوه‌ زیاتر له‌نیو سه‌ده‌یه‌ پۆلیس به‌رۆكی نه‌گرتووه‌.
پیاوێكی به‌ته‌مه‌نی ئه‌ڵمانی ماوه‌ی (56) ساڵه‌ ئۆتۆمبێل ده‌هاژوێت و مۆڵه‌تی شۆفێری نییه‌، به‌ڵام دواجار كه‌وته‌ به‌رده‌ستی یاسا و پۆلیس به‌تۆمه‌تی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل به‌بێ مۆڵه‌تی شۆفێری، كه‌یسه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی دادگا كرد.
له‌رووداوێكی هاتوچۆدا ئه‌و پیاوه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دووچاری تێكشكاندن ده‌بێت و دوای ئه‌وه‌ی پۆلیسی ئه‌و شاره‌ ده‌گه‌نه‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ داوای مۆڵه‌تی شۆفێری لێده‌كه‌ن، كاره‌ساته‌كه‌ له‌و ساته‌وه‌ روو له‌ پیره‌ پیاوه‌كه‌ ده‌كات و ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ماوه‌ی 56 ساڵه‌ به‌و شێوه‌ نایاساییه‌ ئۆتۆمبێل ده‌هاژوێت.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌ری دۆیچه‌ ڤێله‌ی ئه‌ڵمانی، ئه‌و پیاوه‌ ته‌مه‌نی 74 ساڵه‌، له‌سه‌ره‌تای لاویدا كاری له‌ ده‌رهێنانی مۆڵه‌تی شۆفێریدا كردووه‌، دوای ئه‌وه‌ی ده‌چێته‌ خزمه‌تی سه‌ربازییه‌وه‌ له‌ كاره‌كه‌ی راده‌گیرێت و مۆڵه‌ت ده‌رناكات.
وه‌ك خۆی باسی كردووه‌ ته‌نها له‌ كاته‌ له‌ناكاو و گرنگه‌كاندا ئۆتۆمبێلی لێخوڕیوه‌و له‌ ماڵ هێناویه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌.

زۆرترین بینراو