توركیا.. جوتیارێك ساڵانه‌ 40 ته‌ن هه‌رمێ به‌رهه‌مده‌هێنیت

هەواڵی / 30/11/2017 143 جار بینراوە

توركیا.. جوتیارێك ساڵانه‌ 40 ته‌ن هه‌رمێ به‌رهه‌مده‌هێنیت

 

شه‌ن پرێس :

جوتیارێك كه‌ هه‌شت ساڵ به‌رله‌ئێستا ده‌ستی به‌ به‌رهه‌مهێنانی هه‌رمێ كردووه‌، ئێستا له‌ توانایدایه‌ 40 ته‌ن هه‌رمێ به‌رهه‌م بهێنێت.

له‌ شارۆچكه‌ی ئایڤاچكی چاناككای توركیا، جوتیارێك كه‌ ناوی ( ئیلهان گوره‌ل)ه‌، و هه‌شت ساڵ به‌رله‌ئێستا ده‌ستی به‌ به‌رهه‌مهێنانی هه‌رمێ كردووه‌، ئێستا له‌ توانایدایه‌ 40 ته‌ن هه‌رمێ به‌رهه‌م بهێنێت
 گوره‌ل ده‌ڵێت "دره‌ختی هه‌رمێ هه‌میشه‌ پێویستی به‌ چاودێریه‌، منیش وه‌ك منداڵه‌كانم به‌خێوی ده‌كه‌م".
وتیشی: "ئه‌مساڵ چاوه‌ڕوانی 40 ته‌ن به‌رهه‌مه‌، ئیستا كێشی یه‌ك هه‌رمێ كیلۆیه‌ك تێده‌په‌ڕێنیت،  هه‌رمێ هه‌یه‌ كێشه‌كه‌ی ده‌گاته‌ كیلۆیه‌ك و 300 گرام - كیلۆیه‌ك و 400 گرام، به‌گشتی كێشیان له‌نێوان 600 گرام بۆ كیلۆیه‌كه‌."
جوتیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو: به‌شێكی زۆری ئه‌و هه‌رمێیه‌ی به‌رهه‌میده‌هێنیت له‌ ماركێته‌كه‌ی خۆیدا ده‌یفرۆشێت و، به‌شێكی دیكه‌یشی ره‌وانه‌ی بازاڕه‌كان ده‌كات. 


زۆرترین بینراو