توێژینه‌وه‌یه‌ك: سێكس له‌و نه‌خۆشیانه‌ دوورت ده‌خاته‌وه‌

هەواڵی / 28/11/2017 1969 جار بینراوە

توێژینه‌وه‌یه‌ك: سێكس له‌و نه‌خۆشیانه‌ دوورت ده‌خاته‌وه‌

شه‌ن پرێس :

توێژینه‌وه‌یه‌كی زانكۆی ویلكس-ی ولایه‌تی په‌نسلڤانیا ده‌رخستووه‌ كه‌ به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ له‌ هه‌فته‌یه‌كدا دوو بۆ سێ جار سێكس كردن، سودی زۆری بۆ ته‌ندروستیی هه‌م ژن و هه‌م پیاویش هه‌یه‌، پرۆسه‌كه‌ ده‌بێته‌هۆی به‌هێزبوونی به‌رگریی له‌ش و چاره‌سه‌ر بۆ چه‌ند نه‌خۆشییه‌ك و رێگریكردن له‌ چه‌ند جۆرێك هه‌وكردن.

سایتی lbcgroup كه‌ ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ سێكس مرۆڤ له‌م نه‌خۆشییانه‌ ده‌پارێزێت:

شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات: توێژینه‌وه‌كه‌ ده‌ریخستووه‌ كه‌ پێنج جارسێكس كردن له‌ یه‌ك هه‌فته‌دا، ئه‌گه‌ری توشبوون به‌و نه‌خۆشییه‌ له‌ پیاو دوورده‌خاته‌وه‌

سه‌رئێشه‌: سێكس توانای كۆنتڕۆڵكردنی سه‌رئێشه‌ی هه‌یه‌، چونكه‌ به‌هۆی سێكسه‌وه‌ هۆڕمۆنی ئۆكستۆسین ده‌رده‌درێت كه‌ پشوو به‌ جه‌سته‌ ده‌دات و ده‌یحه‌وێنێته‌وه‌.

خه‌مۆكی: سێكس شڵه‌ژاوی و تێكچونی مه‌زاجی مرۆڤ چاره‌سه‌ر ده‌كات، ئه‌و خانمانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو سێكس ده‌كه‌ن، كه‌مترین ئه‌گه‌ری توشبونیان به‌ خه‌مۆكی له‌سه‌ره‌.

ماندوویه‌تی: شتێكی رونه‌ كه‌ دوای سێكس پیاوان خێرا خه‌ویان لێ ده‌كه‌وێت، خانمانیش هه‌ست به‌ حه‌وانه‌وه‌ ده‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ سێكس هۆكارێكه‌ بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی ماندوویه‌تی و خه‌وتن به‌ ئاسانی.

كێشه‌كانی پێست: له‌كاتی سێكسدا له‌ش هۆڕۆمۆنی تستۆستیرۆن ده‌رده‌دات، ئه‌م هۆڕۆمۆنه‌ سودێكی زۆری بۆ پته‌وكردنی ته‌ندروستیی پێست و ئێسقان هه‌یه‌.

شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك: توێژینه‌وه‌یه‌كی ئوسترالی ده‌ریخستووه‌ كه‌ هه‌ستكردن به‌ چێژ و خۆشی له‌لای خانمان له‌كاتی سێكسدا، هۆكاره‌ بۆ ده‌ردانی هۆڕمۆنی ئۆكستۆسین كه‌ مرۆڤ له‌ توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك ده‌پارێزێت.

نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و بۆریی خوێن: سێ جار سێكس كردن له‌ هه‌فته‌یه‌كدا رێژه‌ی 50%ی ئه‌گه‌ری توشبون به‌ مه‌ترسیی جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشك كه‌مده‌كاته‌وه‌.

هه‌ڵامه‌ت و حه‌ساسیه‌ت: سێكس هانی له‌ش ده‌دات ئه‌و ته‌نانه‌ به‌رهه‌مبهێنێت كه‌ توانای به‌رنگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسیان هه‌یه‌، سێكس هۆكاره‌ بۆ ده‌ردانی دژه‌ته‌نی هیسامین كه‌ رێگه‌ر له‌ توشبوون به‌ حه‌ساسیه‌ت و ره‌بۆ و هه‌ڵامه‌ت.

ئازاری پشت: سێكس رۆڵێكی گه‌وره‌ ده‌بینێت له‌ هێوركردنه‌وه‌ی ئه‌و ئازارانه‌ی به‌هۆی هه‌وكردنی جومگه‌ دورست ده‌بێت، رۆڵی به‌رچاویشی هه‌یه‌ له‌ چاره‌سه‌ركردنی ئازار و كێشه‌كانی پشتدا.

كلۆربوونی ددان: سێكس و چالاكییه‌كانی تایبه‌ت به‌و پرۆسه‌یه‌ وا ده‌كات مرۆڤ لیكی زیاتر ده‌ربدات، كه‌ لیكی ناوده‌میش زیاد بوو ئاستی ترشی كه‌ هۆكاره‌ بۆ كلۆربوونی ددان، له‌ناو ده‌مدا كه‌مده‌بێته‌وه‌.


زۆرترین بینراو