گۆڕان: پێویستە هەڵمەتەكەی عەبادی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی هەرێمیش بگرێتەوە

هەواڵی / 24/11/2017 180 جار بینراوە

"بەبێ جیاوازی سەرجەم گەندەڵەكان سزا بدرێن".
گۆڕان: پێویستە هەڵمەتەكەی عەبادی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی هەرێمیش بگرێتەوە
شه‌ن پرێس:

پەرلەمانتارێكی گۆڕان لەبەغدا،داوادەكات هەڵمەتی ڕوبەڕوبوونەوەی گەندەڵی كە سەرۆك وەزیرانی عێراق دەستیپێكردووە، بەرپرسانی هەرێمیش بگرێتەوە.
هۆشیار عەبدوڵڵا،پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەڕاگەیەندراوێكدا باسی لەوەكردووە،"ئێمە لەبزوتنەوەی گۆڕان پشتیوانی هەر هەنگاوێك دەكەین كەببێتە هۆی دژایەتیكردنی گەندەڵی و ڕاوەدونانی گەندەڵكاران، بۆیە پێویستە بەبێ جیاوازی ئەو هەڵمەتە سەرە زلەكانی ھەرێمیش بگرێتەوە".

ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان داواشیكرد "بەبێ ڕەچاوكردنی مەحسوبیەت و مەنسوبیەت، بەبێ جیاوازی سەرجەم بەرپرسە گەندەڵەكان سزا بدرێن".

لەمیانی پێشكەشكردنی وتاری هەفتانەی خۆیدا، ڕۆژی سێشەممە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق ڕایگەیاند، "گەندەڵكاران دەبێت لەنێوان گەڕانەوەی پارەكانیان و لێخۆشبوونیان، یاخود زیندان یەكێكیان هەڵبژێرن" بەبێ ئاماژەكردن بەوەی ئاخۆ هەڵمەتەكەی هەرێم دەگرێتەوە یاخود نا.

زۆرترین بینراو