چی بەسەر جەستەدا دێت کاتێک مۆزی ڕەشبووەوە دەخۆیت؟

هەواڵی / 22/11/2017 1154 جار بینراوە

ئایا ئەو جۆرە مۆزانە بەکەڵکی خواردن دێن؟
چی بەسەر جەستەدا دێت کاتێک مۆزی ڕەشبووەوە دەخۆیت؟
شه‌ن پرێس:
هەمیشە پزیشکان ئامۆژگاری تاکەکان دەکەن بە خواردنی مۆز بەهۆی ئەو سودە زۆرەی لە پێکهاتەیدا هەیە، بەڵام ئایا ئەو جۆرە مۆزانە ڕەنگی بەرگەکەیان ڕەش بووە بەکەڵکی خواردن دێت؟

بەپێی توێژینەوەیەک لە ماڵپەڕی (لایف هاک) بڵاوبۆتەوە خواردنی ئەو جۆرە مۆزانەی کە ڕەش بوون سودی تەندروستی هەیە، سودەکانیشی ئەمانەن:
١. لە توشبون بە نەخۆشییەکانی شێرپەنجە دەتپارێزێت، هەر بەپێی توێژینەوەکە ئەو پەڵە ڕەشانەی لە هەندێک مۆزدا هەیە بەهۆی ئەو دژە ئۆکسانەی تێیدایە هۆکارە بۆ لەناوبردنی وەرەمی شێرپەنجە و ڕێگری لە گەشەکردنی دەکات.
٢. یارمەتی گەدە دەدات بەتایبەت ئەو کەسانەی هەست بە دڵە کزە یان بە ئازاری گەدە دەکەن، کرداری هەرس ئاسان دەکات.
٣. ڕێککردنەوەی پەستانی خوێن، ئەو جۆرە مۆزانە ڕێژەی پۆتاسیۆم تێیاندا بەرزە و یارمەتی ڕێککردنەوەی پەستانی خوێن دەدات.
٤. دورکەوتنەوە لە خەمۆکی، بەهۆی بونی ماددەی ترپۆتۆفان لە و جۆرە مۆزانەدا هۆکارە بۆ کەمکردنەوەی خەمۆکی و پێدانی هەستی دڵخۆشی.
٥. توانای جەستە زیاد دەکات، مۆزی ڕەش بۆوە ژمارەیەکی زۆر لە گەرمۆکەی تێدایە کە چالاکی جەستە زیاد دەکات.
٦. زیادبونی ڕێژەی خوێن لە جەستەدا، ئەو کەسانەی کە ڕێژەی خوێن لە جەستەیاندا کەمە ئەم جۆرە مۆزە ڕێژەی خوێن زیاد دەکات بەهۆی برێکی زۆر لە ماددەی ئاسن لە مۆزی ڕەشبودا.
٧. کەمکردنەوەی ئازار سوڕی مانگانە لە خانماندا، بەهۆی ئەو پۆتاسیۆمەی لە مۆزدا هەیە گرژی ماسولکەکانی دەوری منداڵدان کەم دەکاتەوە.
nrt

زۆرترین بینراو