ئاگادارییەک بۆ ئەو پیاوانەی قایش دەبەستن

هەواڵی / 21/11/2017 587 جار بینراوە

ئاگادارییەک بۆ ئەو پیاوانەی قایش دەبەستن

توێژینەوەیەكی نوێ دەریخستووە كەبەستنی قایشی تەسك دەبێتە هۆی گەڕاندنەوەی شلەی ترشەڵۆكی ناو گەدە ئەمەش دەبێتە هۆی مەترسی توشبون بەشێرپەنجەی قوڕگ .

بەپێی ئەو توێژینەوەیە ژمارەیەك لە پزیشكان رایانگەیاندوە كەبەستنی قایشی تەسک بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی كێشیان زۆرە ئەگەری توشبون بەشێرپەنجەی قوڕگ زیاد دەکات.

پسپۆڕان لەم توێژینەوەیەدا دەریانخستووە ئەوكەسانەی قایشی توند و تەسکیان و بەستوەو كێشیان زۆربووە توشی گەڕانەوەی ترشەڵۆكی گەدە بوون.

بە پێی دەرنجامەکانی ئەم توێژینەوەیە ئەم شێوە بەستنەی قایش بۆ كەسانی قەڵەو دەبێتە فشارێك لەسەر ئەو سەمامەیەی كە گەدە بەسورێنچك و قوڕگەوە دەبەستێت ئەوەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ترشەڵۆكەكە.


زۆرترین بینراو