منداڵەکەت کێشەی درەنگ قسەکردنی ھەیە؟!

هەواڵی / 20/11/2017 709 جار بینراوە

منداڵەکەت کێشەی درەنگ قسەکردنی ھەیە؟!

شه‌ن پرێس :
لە ڕۆژگار ئێستادا جێی دودڵی زۆربەی دایکان و باوکانە، تاگ و شەیر بکە بۆیان تا ئاگاداربن

ئەم خاڵانە جێبەجێ بکە بۆ دڵنیابوون
1-لەکاتی یاری کردن لەگەڵ مناڵەکەت قسەی لەگەڵ بکە و بەبێ دەنگی یاری لەگەڵ مەکە

2-هەستی باوەڕ بەخۆبون بە مناڵەکەت ببەخشه کاتێک قسەی لەگەڵ دەکەیت بە ئارامی دایبنیشێنەو بە نەرموونیانی قسەی لەگەڵ بکه نەک بەشێوەی فەرمی

3-دڵنیابە مناڵەکەت هەمیشە گوێ بۆ قسەکانت دەگرێ چ لەکاتی ڕاهێنان بێ یان کاتیتر..

4--کاتێک مناڵەکەت وڵامت ئەداتەوە زیاتر هانی بدە تا متمانەی زیاتری بەخۆی هەبێ

5--وشەی جوان و سادەو ئاسان بەکاربێنە لەگەڵ تەمەنی مناڵەکەت گونجاوبێت و لەئاستی ئەو زیاترنەبێ

6--بەزاراوەی دروست لەگەڵ مناڵەکەت بدوێ،دووربکەوە لە بەکارهێنانی وشەی ئاڵوز کە توانای فێربوونی نەبێ
7--لە ژوورێکی بێدەنگدا لەگەڵ مناڵەکەت دابنیشە کاتێک ڕاهێنانی پێدەکەیت،دوور لە ژاوەژاو و هەر شتێک کە سەرقاڵی بکات

8--قسە لەگەڵ مناڵەکەتدا بکە لەبارەی ئەو کارو هەڵوێستانەی ڕۆژانە ئەنجامیان دەدات یان دەیابینێت

9--کاتی تەواو بە منالەکەت بدە بۆ وەلام دانەوە،پەلە پەلی لێمەکە با نەشلەژێت و نەتوانێ وەڵام بداتەوە

10-ئەم کارە تەنها لەگەل مناڵەکەت بکەو ڕووبەڕووبە لەگەڵیدا،چونکە بەم شێوەیە زیاتر ئارەزووی گوێگرتنی دەبێ

11--هاوکاری منالەکەت بکە بۆ گرێدانەوەی ئەو دەنگانەی دەیانبیستێت له گەڵ ناوی ڕاستەقینەی وشەکان،واتە ئەو شتانەی دەنگەکانیان بۆ بەکارهاتووە

12--هەوڵ بدە هەموو هەستەوەرەکانی منال بەکاربهێنت و سوودیان لێوەربگریت لەکاتی ڕاهێنانی منال ب قسەکردن

13--ئەگەر منالەکەت لە دەربڕیندا هەڵەی کرد یەکسەر لۆمەی مەکە،تەنها هەڵەکەی بۆ ڕاستکەوەو هانی بدە

14--کاتێک مناڵەکەت هەوڵی قسەکردن دەدات خێرا هانی بدە تا هەست بەوە بکات ئەم قسەیەی کارێکی باش و ئەرێنیە

15--هەوڵی زیادکردنی وشەکانی بدە کاتێک مناڵەکەت دەڵێ ئۆتۆمبیل فێری بکە بڵێ ئۆتۆمبیلی گەورە یان ئۆتمبیلی بابە

16--هانی مناڵەکەت بدە لاسایی ئەو دەنگانە بکاتەوە کە لە ژینگەی دەوروبەریەوە دەیانبیستێت

زۆرترین بینراو