ئایا په‌یوه‌ندی سێكسی ده‌بێته‌ هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ؟

هەواڵی / 19/11/2017 1329 جار بینراوە

به‌شێك له‌ پیاوان ترسیان هه‌یه‌
ئایا په‌یوه‌ندی سێكسی ده‌بێته‌ هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ؟
شه‌ن پرێس:

به‌شێك له‌ پیاوان ترسیان له‌وه‌ هه‌یه‌ په‌یوه‌ندی سێكسی مه‌ترسی بۆ سه‌ر دڵیان دروست بكات، یان لانی كه‌م په‌ستان بخاته‌ سه‌ر دڵیان.
له‌ دوا كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی دڵی ئه‌مریكا له‌ كالیفۆرنیا، ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك  له‌وباره‌یه‌وه‌ خرایه‌ڕوو.
له‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا، كه‌ له‌ ماوه‌ی 13 ساڵدا ئه‌نجامدراوه‌، دۆسیه‌ی پزیشكی 5 هه‌زار كه‌س وردبینیان بۆ كراوه‌ و ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ هاوسه‌ران دڵخۆشكه‌ره‌.
به‌پێی ئه‌نجامه‌كه‌ ته‌نها 0.7% واته‌ كه‌متر له‌ 1% ی پیاوان له‌ كاتی سێكسدا تووشی وه‌ستانی دڵ و جه‌ڵته‌بوون، واته‌ له‌ هه‌ر 100 پیاوێك، كه‌سێكیان له‌ كاتی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌دا زیان به‌ دڵیان گه‌یشتوه‌.
ئه‌و ژماره‌یه‌ بۆ ژنان زۆر كه‌متره‌ و له‌ هه‌ر هه‌زار ژن یه‌ك كه‌سیان له‌ كاتی سێكسدا دوچاری گرفتی دڵ بووه‌.
له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ كاتی سێكسدا توشی وه‌ستان یان جه‌ڵته‌ی دڵ ده‌بن، له‌ كه‌سانی تر به‌ به‌ختترن، چونكه‌ له‌و كاته‌دا كه‌سێك له‌لایانه‌ ده‌توانێت بیگه‌یه‌نێته‌ نه‌خۆشخانه‌ یان فریاگوزاری سه‌ره‌تایی بۆ ئه‌نجام بدات.
س.نه‌وا

زۆرترین بینراو