ژێر ده‌ریاییه‌كی‌ ئه‌رژه‌نتینی‌ به‌ ده‌یـان سه‌رنشینه‌وه‌ دیار نه‌ما

هەواڵی / 19/11/2017 187 جار بینراوە

ژێر ده‌ریاییه‌كی‌ ئه‌رژه‌نتینی‌ به‌ ده‌یـان سه‌رنشینه‌وه‌ دیار نه‌ما

شه‌ن پرێس:

ماوه‌ی‌ دوو ڕۆژه‌ ژێر ده‌ریایی سه‌ربازی‌ (سان خـوان)ی‌ ئه‌رژه‌نتینی له‌ باشوری‌ زه‌ریای‌ ئه‌تڵه‌سی به‌دووری‌ (432) كیلۆمه‌تر له‌ كه‌ناراوه‌كانی‌ (باتاغۆنیا) وه‌ و به‌ (44) سه‌رنشینه‌وه‌ دیار نه‌ماوه‌, به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌ و دیاریكردنی‌ شوێنه‌كه‌ی‌ ده‌ستیان پێكردووه‌.
له‌وباره‌یه‌وه‌ (ئیتریك بالبی)ی ووته‌بێژی‌ هێزی‌ ده‌ریایی‌ ئه‌رژه‌نتین به‌ ڕۆژنامه‌نوسانی‌ ڕاگه‌یاند: كاتێك كه‌ له‌نێوان ژێر ده‌ریاییه‌كان و بنكه‌ سه‌ره‌كیه‌كاندا په‌یوه‌ندی ده‌پچڕێت, پێویسته‌ كه‌ ژێر ده‌ریاییه‌كه‌ به‌زوویی‌ بێته‌ سه‌ر ئاوی‌ ده‌ریا و زه‌ریاكان, بۆئه‌وه‌ی‌ كه‌ بتوانرێت له‌ڕێی ڕاداره‌وه‌ به‌ ئاسانی شوێنه‌كه‌ی‌ دیاری‌ بكرێت.
ناوبراو باسیشی له‌وه‌ كرد كه‌ ژێر ده‌ریاییه‌كه‌ له‌ شاری‌ (ئۆشوایا)ی‌ باشوری‌ ئه‌رژه‌نتینه‌وه‌ به‌ره‌و شاری‌ (ماردیل بلاتا)ی‌ ئه‌رژه‌نتین به‌ڕێكه‌وتووه‌ و به‌شی چه‌ند ڕۆژێكیش كه‌ره‌سته‌ی‌ پێویست و خۆراكی‌ پێبووه‌, هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد كه‌ له‌ئێستادا به‌دواداگه‌ڕانی‌ ووردیان له‌ناوچه‌كه‌ ده‌ستپێكردووه‌ بۆ دیاریكردنی‌ شوێنی‌ ژێر ده‌ریاییه‌كه‌ سه‌ربازیه‌كه‌.
لای‌ خۆشیه‌وه‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌رژه‌نتین ئه‌وه‌ی‌ ئاشكرا كرد كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ ووڵاته‌كانی‌ به‌ریتانیا و ئه‌مریكا و چیللی یارمه‌تی‌ لۆجستیان پێشكه‌ش كردوون و زانیارییان داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ بتوانن ژێر ده‌ریاییه‌ وون بووه‌كه‌ بدۆزنه‌وه‌.


زۆرترین بینراو