م.شەماڵ موفتی : من ئاوا لە ئیمان تێگەیشتووم

هەواڵی / 18/11/2017 448 جار بینراوە

م.شەماڵ موفتی : من ئاوا لە ئیمان تێگەیشتووم
 

مامۆستا شەماڵ موفتی زانا و بانگخوازی کۆچکردوو ھەمیشە بەو کەسایەتیە ھێمن و زانا پڕ زانستە ناسرابوو،کە دانایانە بۆ شتەکانی دەڕوانی و حەکیمانە رسەکانی دەگەیاند بە وەرگرەکانی،ئەو ھەرچەندە لە ١٩ ی شوباتی ساڵی ٢٠١٦ وە بە یەکجاری ماڵئاوایی لە ژیان کرد و لە گردی سەیوان بە خاک سپێردرا،بەڵاک لای زۆرێک ووتە و ووتار و سەرنجەکانی بە زیندوویی دەمێننەوە،ئێمە لە سایتی باخچە ھەموو ھەینیەک بۆ زیندوو ھێشتنەوەی ناوی ژینگە دۆست و خواناس و فەرمانڕەوای بیری میانەڕەوی مامۆستا شەماڵ موفتی،بەشێک لە ووتەکانی بە بیری ئێوەی بەرێز دەھێنینەوە.


م.شەماڵ موفتی دەڵێت : من ئاوا لە ئیمان تێگەیشتووم (نورێکی خواییە دێتە دڵەوە) و دەبێ دەرکەوێ لە:

١) روخساردا : پاکی لەش, پاکی و رێکوپێکی جلوبەرگ ( نە ژیرەکان لۆمەت بکەن لەسەری و نە جاھیلەکان توانجت لێ بگرن لە سەری),
٢) فیکر دا: خاوەن ئەقڵ و بۆچون و خوێندنەوەی حەکیمانە بۆ کەسەکان و روداوەکان ...
٣) رەوشت و ھەڵسوکەوت دا: بەھاکانی ئاسمان بەرجەستە بکرێ وەک ( راستگۆیی, خۆنەویستی, ھاوکاری, مەردایەتی, ئارامی,...
٤) سۆز دا : خۆشەویستی بۆ کەسانی شیاو و بوغزاندنی کرداری ناشرین و خراپ.
٥) رۆح دا: لە ئەنجامی خوا پەرستیدا رۆحێکی بەھێز و یەقینێک پەیدا دەبێت سێ بەرھەمی لێ دەبێتەوە وەک خەڵاتێکی خوایی:
[ رێزی خەڵک , تێگەیشتنی تایبەت , بینین بە چاوی دڵ]
ئەگەر وەھا نەبوو.... ئەوە ئیمانەکە نەخۆشە و پشتی پێ نابەسترێ


م.شەماڵ موفتی


زۆرترین بینراو