پردی صیراط چیە؟

هەواڵی / 18/11/2017 593 جار بینراوە

پردی صیراط چیە؟

د.عبدالواحید محمد

پردی ( صيراط ) ئەوپردەیە کە ڕاخراوە درێژکراوەتەوە بەسەر پشتی دۆزەخدا تیژترە لە دەمی شمشێر باریکترە لە تاڵەموو خلیسکەو پێی لەسەر هەڵدەخلیسکێ ڕێگەیەکی زۆر تاریک و سووتێنەرە بەملاو بەلایەوە کۆمەڵە قولاپ و ڕاکێشەرێکی ئاگرینی پێوە هەڵواسراوە موسڵمانانی شوێن کەوتووانی ڕاستەقینەی پێغەمبەران(عليهم الصلاة والسلام) بەسەریا تێدەپەڕن و ڕزگاریان دەبێت. ووتراوە درێژی ئەو پردە سەخت و ناڕەحەتە پانزە هەزار ساڵە ئينجا ئەو موسڵمانانەی کە بەسەریدا دەڕۆن یان بە سەلامەتی ڕزگاریان دەبێت یان ناڕەحەتی و ئێش و ئازارێکی زۆرەوە یان دەکەونە ناو ئاگری دۆزەخەوە.).........(هاوەڵی بەرێز سَلمان فارسی (خوای لێ ڕازی بێت) دەفەرمووێت: پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم)فەرموویەتی :

ويُوضَعُ الصِّرَاطُ مِثْلَ حَدَّ المُوسَى، فَتَقُولُ الملائكةُ، مَنْ يجِوز عَلى هذا؟ فَيَقولُ: مَنْ شِئْتُ مِنْ خَلْقِي، فَيَقُولُونَ سُبْحانَكَ ما عَبَدْناكَ حَقَّ عِبادَتِكَ.)( رواه الحاكم (٤/ ٥٨٦) و
صححه الألباني في صحيح الترغيب (٣٦٢٦)

واتە: پاشان پردی (صیراط) لەسەر دۆزەخ دادەنرێت ئەوەندە تیژە بە وێنەی دەمی موس فریشتەکان دەڵێن کێ هەیە بتوانێت بەسەریدا بڕوات و تێپەڕێت؟ خوای پەروەردگاریش دەفەرمووێت: ئەو بەندانەی کە خۆم ویستم لێیە پاشان فریشتەکان دەڵێن پاکی و بێ گەردی بۆتۆ ئەی پەروەردگار بەراستی ئێمە تۆمان بە تەواوی نەپەرستووەو عیبادەتی تەواومان بۆ نەکردوویت.)...........(هاوەڵی بەرێز أبو سَعید الخُدری (خوای لێ ڕازی بێت) دەفەرمووێت پێم گەیشتووەو بیستوومە کە پردی (صیراط) باریکترە لە تاڵەموو وە تیژترە لەدەمی شمشێر.)..............(لە پێغەمبەرەوە (صلی الله علیە وسلم) بۆمان دەگێڕێتەوە کە فەرموویەتی:

ثُمَّ يُؤْتَى بِالْجَسْرِ فَيُجْعَلُ بَيْنَ ظَهْرَيْ جَهَنَّمَ قُلْنَا يَا رَسُولَ اللَّهِ وَمَا الْجَسْرُ قَالَ مَدْحَضَةٌ مَزِلَّةٌ عَلَيْهِ خَطَاطِيفُ وَكَلَالِيبُ وَحَسَكَةٌ مُفَلْطَحَةٌ لَهَا شَوْكَةٌ عُقَيْفَاءُ تَكُونُ بِنَجْدٍ يُقَالُ لَهَا السَّعْدَانُ)
(. رواه البخاري اللفظ له ٧٤٤٠) ومسلم (١٨٣)

واتە: پاشان پردی (صیراط) دەهێنرێت و لەسەر پشتی دۆزەخ دادەنرێت ووتمان ئەی پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) ئەو پردە چییە و چۆنە؟ پێغەبمەر(صلی الله علیە وسلم) فەرمووی پـردی (صیراط) ڕێگەیەکە زۆر لووسە پێی لەسەر بەند نابێت بەڵکو هەڵدەخلسکێت لەسەر ئەو ڕێگەیە کۆمەڵە قوڵاپ و ڕاکێشەڕێک هەیە وە دڕکی (عُقَیفاءِ) پێوەیە کە بەلەشیانەوە دەنوسێت و ڕایان دەکێشێت (ئەو دڕکە ئاسنێکی دەم تیژی چەماوەیە کە شتی پیا هەڵدەواسرێت وەکو ئەو قولاپەی کە قەسابەکان گوشتی ئاژەڵانی پیا هەلدەواسن) پێی دەووترێت دڕکی (سَعدان) کە لە ووڵاتی نەجد هەیە.....).

زانای پایەبەرز شێخ إبنُ العُثَیمین(ڕەحمەتی خوای لێبێت) دەڵێت لێرەدا پرسیارێک دێتە پێشەوەو دەکرێت ئەویش ئەوەیە چۆن دەتوانرێت بەسەر ڕێگایەکدا بڕۆیت لە کاتێکدا بەو شێوەیەیە؟ ئەویش لە وەڵام دەڵێت کارەکانی دواڕۆژ قیاس ناکرێتە سەرکارەکانی دونیا وە خوای پەروەردگار بەسەر هەموو کارێکدا بە تواناو بە دەسەڵاتە بۆیە نازانین چۆن بەسەریا تێدەپەڕن ئایا هەموویان کۆدەبنەوەو بە یەکجار بەسەریا تێدەپەڕن؟ یان یەک یەک بەسەریا تێدەپەڕن خوای پەروەردگار زاناترە........( بڕوانە ......شرح العقیدة الواسطیة لشیخ الإسلام إبنُ تیمیة لحمد لح ابن العثیمین(۲/ ۱٦۰)

هەروەک دایکی ئیمانداران خاتوو عائیشە (خوای لی ڕازی بێت) دەفەرمووێت: پرسیارم لە پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم)کرد سەبارەت بەم ئایەتە..

يَوْمَ تُبَدَّلُ الْأَرْضُ غَيْرَ الْأَرْضِ وَالسَّمَاوَاتُ (
إبراهيم 48 ) رواه الإمام أحمد الفتح الرباني (١٨/ ١٨٩) ومسلم)(٢٧٩١) و الترمذي (٣١٢١) وابن ماجه( ٤٢٧٩) والدارمي ( ٢٨٠٩) وإبن حبان ( ٣٣١) والحاكم ( ٢/ ٤٧٣).

واتە: لەو ڕۆژەدا کە قیامەتە ئاسمانەکان و زەوی دەگۆڕدرێت بۆ ئاسمان و زەوی تر. ووتم: ئەی پێغەمبەر( صلی الله علیە وسلم) لەو ڕۆژەدا خەڵکی لە کوێن؟ ئەویش فەرمووێ: لەسەر پردی (صیراط)ن لە ڕیوایەتێکی تردا ئیمامی التَّرمذﻱ گێڕاوێتەوە پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) فەرمووی: خەڵکی لەو ڕۆژەدا لە تاریکیدان لەسەر پردی (صیراط).

زۆرترین بینراو