ئەو ئاژەڵ و مێروانەی لەقورئاندا ناویان هاتووە

هەواڵی / 17/11/2017 487 جار بینراوە

ئەو ئاژەڵ و مێروانەی لەقورئاندا ناویان هاتووە
چەند سورەتێك بەناوی ئاژەڵ و مێروو ناونراون

نووسینی : سه‌روه‌ر حسن

شه‌ن پرێس :
لە چەند جێگایەكی جیاوازی قورئانی پیرۆزدا ئاماژە بە ئاژەڵ و مێرووەكان دراوە، جا یان بۆ حەرامكردنە (وەك بەراز) یان باسكردنی وەسفێكی خراپی هەندێك مرۆڤە

(وەك گوێدرێژ و وشتر و مێشوولە و مێش و جاڵجاڵۆكە) یاخود پیرۆزی پێدان (وەك ئەسپ).
چەند سورەتێكی قورئان بەناوی هەندێك لە ئاژەڵ و مێرووەوە ناونراون، ئەوانیش: البقرە- النحل- النمل- العنكبوت- الفیل- اڵانعام.  
لە قورئاندا ئاماژە بە ئاژەڵان دراوە بەشێوەیەكی گشتی، وەك (الدّابّە) 14 جار، (الدّواب) 4 جار (جا مەبەست لێی بەدیهێنراوەكانە (بە مرۆڤیشەوە)، چونكە بەسەر زەویدا دەڕوات، یاخود هەر تەنها ئاژەڵان دەگرێتەوە یان ئەو مێروانەی بە كرۆژەری درەختەكان ناسراون. هەروەها جانەوەرانی كۆتایی دونیا كە وەك نیشانەیەكی ڕۆژی دوایی دەردەكەون).. (گیر) لە قورئاندا 34 جار هاتووە و (گائر)یش 5 جار. (لەوانە باڵندەی ئەبابیل و باڵندەی ئیبراهیم و عیسا و ئەو فریشتانەی دەفڕن)... وە (الجوارح) یەك جار هاتووە (جا لەئاژەڵان بێت وەك سەگەكان یاخود پەلەوەر و باڵندە بێت وەك باز)... هەروەها (السبُع) هاتووە وەك ئاماژە بۆ ئاژەڵانی وەك شێر و پڵنگ و گورگ و تانجی و كەمتیار و هاوشێوەی ئەوانە... (اڵانعام)یش كە (وشتر و مانگا و مەڕ و بزن دەگرێتەوە) 32 جار هاتووە و هەر لە سورەتی (اڵانعام) دا چوار جار دووبارەبووەتەوە.
لە سورەتی (اڵاعراف) دا زۆرترین ژمارەی ناوی ئاژەڵ و مێروو هاتووە، باسی 10 جۆر كراوە: وشتر و مانگا و مار و كوللە و ماسی و باڵندەی شەلاقە و بۆق و ئەسپێ و مەیمون وسەگ... هەر لە قورئانی پیرۆزدا هەندێك لە بەروبوومە ئاژەڵییە گرنگەكان بۆ خۆراكی مرۆیی هاتووە: وەك (البیچ المكنون) هێلكەی كڕ لەسەر كەوتوو و (العسل) هەنگوین و (اللبن) شیر و (اڵاوبار) توك و موو و (الجلود) پێست و (الصوف) خوری و (اللحوم) گۆشت و (الشحوم) چەوری.
ئەم خشتەیە ڕیزبەندیی ئەو ئاژەڵ و مێروانەیە كە لە قورئاندا ناویان هاتووە (بەپێی پیتە هیجائییەكان) لەگەڵ ناوی ئەو سورەت و ئایەتانەی تیایاندا هاتوون.
 
 
ناوی ئاژەڵە ناوهاتووەكان لەقورئاندا ناوی سورەت و ژمارەی ئایەتەكان كە ناوەكانی تێدا هاتووە
الإبل – الناقە-(البحیرە)-(السائبە)-(الوصیلە)-(الچامر) – الجمل – (الحام) اڵانعام(144) الغاشیە(17) هود(64)
اڵاعراف (73،40،77) الإسرا‌و(59) الشعرا‌و(155) القمر(27) الشمس(13) الحج (27) المائدە(103)
البعوچە البقرە(26)
البغال النحل(8)
البقرە – البقر – العجل (ویشمل عجل إبراهیم السمین و عجل له خوار الژی اتخژه بنی إسرائیل إلهاً) هود(69)
البقرە(70،71،93،92،54،69,68،51،67)
اڵانعام(144،146) النسا‌و(153)
اڵاعراف(148،152) گه(88) الژاریات(26)
الپعبان- الحیە اڵاعراف(107) الشعرا‌و(32)گه(20)
الجراد اڵاعراف(133) القمر(7)
الحمار- الحمیر-  حمر الجمعە(5)النحل(8) لقمان(19) المدپر(50)
الحوت –  الحیتان -  اللحم الگری (السمك) -صید البحر وگعامه الكهف(63،61) الصافات(142)
القلم(48) اڵاعراف(163) فاگر(21)المائدە(96)
الخنزیر البقرە(173) المائدە(3) اڵانعام(145) النحل(115)
الخیل ێ‌ل عمران(14)اڵانفال(60) صَ(31) العادیات(1)
الژئب یوسف(13،14،17)
الژباب الحج(73)
السلوی البقرە(57) اڵاعراف(160) گه(80)
الچأن- النعجە – ژبح عڤیم(الكبش) اڵانعام(143) صَ(23،24) الصافات (107)
الچفادع اڵاعراف(133)
العنكبوت العنكبوت(41)
الغراب - الغرابیب المائدە(31) فاگر(27)
الفراش القارعە(4)
الفیل الفیل(1)
القردە البقرە(65) المائدە(60) اڵاعراف(166)
القسورە(اڵاسد باللغە الحبشیە) - السبع المدپر(51) المائدە (3)
القمل اڵاعراف(133)
الكلب اڵاعراف(176) الكهف(22،18)
المعز اڵانعام(143)
النحل النحل(68)
النمل النمل(18)
الهدهد النمل(20)
 
لە خشتەكەوە دەردەكەوێت كە قورئانی پیرۆز 27 پۆلی ئاژەڵانی باسكردووە. شیردەرەكان  زیاتر لەوانی تر هاتوون (12 جۆریان): چواریان لە ئاژەڵە كاوێژكارەكان و سیانی گۆشتخۆر (شێر- سەگ- گورگ) و چوار لەوانەی بۆ سواری بەكاردێن (ئەسپ- هێستر- گوێدرێژ- فیل) و (بەراز و مەیمون)... لەگەڵا هەشت جۆر مێروو و سێ‌ جۆر باڵندە و یەك جۆر لە هەریەكە لە ماسی و خشۆك و وشكاوەكییەكان.
لەم بەشەدا بەكورتی چەند زانیارییەكی سەرەتایی لەسەر هەریەكە لەو ئاژەڵانە دەدەین، بەهیواین ئەمە سەرەتایەك بێت بۆ خوێنەر كە خۆی بەدوای زانیاری زیاتر لەبارەی ئەم ئاژەڵانەوە بگەڕێت.

زۆرترین بینراو