هاوڕێكانتان له‌م مه‌ترسیه‌ی شۆفێریكردن ئاگاداربكه‌نه‌وه‌

هەواڵی / 17/11/2017 261 جار بینراوە

ئاگاداریه‌كی گرنگ بۆ شۆفێران
هاوڕێكانتان له‌م مه‌ترسیه‌ی شۆفێریكردن ئاگاداربكه‌نه‌وه‌

شه‌ن پرێس :
بەپێی توێژینەوەکان دەرکەوتووە کە کەم خەوی دەتوانێت کاریگەری نەرێنی لەسەر سەلامەتیت دەبێت لەکاتی شۆفێریدا، ھەروەاە پێویستە شەوانە ٧-٩ کاتژمێر بخەویت و ئەگەر کەمتر بێت ئەوا مەترسیدارە و بەپێی ئەوەش رێژەی مەترسییەکە زیاددەکات و بریتییە لەمەی خوارەوە:
-ئەگەر ٦-٧ کاتژمێر بخەویت ئەوا ئەگەری رووداوی ھاتووچۆ ١.٣ ئەوەندەی کەسێکی ئاسایی دەبێت.
-ئەگەر ٥-٦ کاتژمێر بخەویت ئەوا ئەگەری کارەسات ١.٩ ئەوەندەی کەسێکی ئاسایی دەبێت.
-ئەگەر ٤-٥ کاتژمێر بخەویت ئەوا ئەگەری رووداو دەگاتە ٤.٣ ئەوەندەی کەسێکی ئاسایی.
-کەمتر لە ٤ کاتژمێر ئەگەری رووداوی ھاتووچۆ دەکاتە ١١.٥ ئەوەندەی کەسێکی ئاسایی.

زۆرترین بینراو