سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ:‌ سەرفکردنی پاره‌ی سندوقی خانەنشینی سزای تایبەتی هەیە

هەواڵی / 14/11/2017 517 جار بینراوە

نابیت لەژێر هیچ پاساوێك دەستکاری بکرێت
سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ:‌ سەرفکردنی پاره‌ی سندوقی خانەنشینی سزای تایبەتی هەیە
شه‌ن پرێس:

ئەحمەد حاجی رەشید،بڕیاردەری لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق چەند راستییەک ده‌خاته‌ بەردەم لێژنەی بەدواداچون بۆ خانەنشینی نایاسایی له‌ هه‌رێمی كوردستان و ده‌ڵێت، لیستێکم لایە ناوی ٢٢١٦ کەسی تیایە کە پەرلەمانتاری عێراقی فیدراڵ و بەرێوەبەری ناحیەی جێ ناکۆکەکان و کەسانێک کە لە بەغداد پاسەوانی ھەندێ بەرپرسی تیدایە کە خانەنشینی پێشمەرگەشن بە پلەی بەرز لە ھەرێم.

ئەحمەد حاجی رەشید، كه‌ له‌هه‌مان كات سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵه‌ ده‌شڵێت، دەست بردن بۆ سندوقی خانەنشین و سەرف کردنی پارەکەی دەبێت لێپێچینەوەی بۆ بکرێت چونکە ئەوە پارەی ئه‌مانەته‌ نابیت لەژێر هیچ پاساوێکدا دەستکاری بکرێت سزای تایبەتی هەیە.


ده‌قی وه‌ڵامه‌كه‌:

چەند راستییەک بۆ بەردەم لێژنەی بەدواداچون بۆ خانەنشینی نایاسایی هه‌رێمی كوردستان:

لەسەرو بەندی لێدوانێکی بەندە سەبارەت بە خانەنشینان لێژنەیەک پێکهاتووە لەوەزارەتی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بۆ بەدواداچون بۆ ئەو بابەتە،من وەک ئه‌حمه‌دی حاجی ڕەشید دەست خۆشیان لێدەکەم کە ئەو بابەتە زوو یەک لایی بکەنەوە بزانن چەندە خەڵکمان هەیە بەنایاسایی خانە نشین کراون ئەم زانیاریانەش دەخەمە بەردەستیان بۆ ئەوەی کارئاسانی بیت بۆیان :
1.خانەنشینی یاسایی تەنھا ئەوانەن کە سەرجەمیان لە سندوقی خانەنشینی موچە وەردەگرن کە لەژیانی فەرمانبەریتیدا پارەیان بەو سندوقە داوە .
2. نابێت خانەنشین لەوەزارەتی پێشمەرگە خانەنشینی وەرگرن.
3.لیستێکم لایە ناوی ٢٢١٦ کەسی تیایە کە پەرلەمانتاری عێراقی فیدراڵ و بەرێوەبەری ناحیەی جێ ناکۆکەکان و کەسانێک کە لە بەغداد پاسەوانی ھەندێ بەرپرسی تیدایە کە خانەنشینی پێشمەرگەشن بە پلەی بەرز لە ھەرێم .
٤.خانەنشین بە پێی یاساکانی عێراق واتە ئەو کەسانەی کە تەمەنی یاساییان بۆ خانەنشینی تەواو بێت و فەرمانبەر بن و لێبڕینی خانەنشینیان دابێت بەسندوقی خانەنشینی عێراق.
5. دەست بردن بۆ سندوقی خانەنشین و سەرف کردنی پارەکەی دەبێت لێپێچینەوەی بۆ بکرێت چونکە ئەوە پارەی ئه‌مانەته‌ نابیت لەژێر هیچ پاساوێکدا دەستکاری بکرێت سزای تایبەتی هەیە.

لەگەڵ ھیوای سەرکەوتن بۆ لیژنەکە دڵنیابن هیچ مەبەستیکم نییە جگە لە دڵسۆزی نەبێت بۆ گەل و وڵاتەکەم .

ئەحمەد حاجی رەشید
بڕیاردەری لیژنەی دارایی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
14/11/2017

زۆرترین بینراو