كۆپته‌رێكی‌ جه‌نگیی‌ سوپای‌ عێراق كه‌وته‌ خـواره‌وه‌

هەواڵی / 14/11/2017 68 جار بینراوە

كۆپته‌رێكی‌ جه‌نگیی‌ سوپای‌ عێراق كه‌وته‌ خـواره‌وه‌

شه‌ن پرێس:
دوێنێ‌ هه‌لیكۆپته‌رێكی‌ جه‌نگیی‌ سوپای‌ عێراق كه‌وته‌ خـواره‌وه‌ و ته‌واوی‌ سه‌رنشینه‌كانیشی گیانیان له‌ده‌ستدا.
له‌ به‌یاننامه‌یه‌كیدا, شانه‌ی‌ جه‌نگیی‌ عێراقی ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌: دوێنێ‌ ئه‌و هه‌لیكۆپته‌ره‌ له‌ ناوچه‌یه‌كی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ شاری‌ كوتی‌ سه‌نته‌ری‌ پارێزگای‌ واست و له‌باشوری‌ به‌غداد كه‌وتووه‌ته‌ خـواره‌وه‌.
به‌یاننامه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ كۆپته‌ره‌كه‌ له‌جۆری‌ (ئێم ئای‌ 17) بووه‌ و له‌كاتی‌ مه‌شق و ڕاهێناندا بووه‌ و ته‌واوی‌ ئه‌ندامانی‌ تیمه‌كه‌ی‌ ناویشی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌, كه‌ (7) كه‌س بوون و هه‌موویان ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازی‌ سه‌ر به‌هێزی‌ ئاسمانی‌ عێراقی بوون.

زۆرترین بینراو