ئه‌مریكا له‌ به‌غداد نیگه‌رانه‌ و كۆنگرێسیش كار بۆ پڕچه‌ككردنی‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌كات

هەواڵی / 14/11/2017 179 جار بینراوە

ئه‌مریكا له‌ به‌غداد نیگه‌رانه‌ و كۆنگرێسیش كار بۆ پڕچه‌ككردنی‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌كات

شه‌ن پرێس:
به‌هۆی‌ زیاتربوونی‌ فشاره‌كانی‌ حكومه‌تی‌ به‌غداده‌وه‌ بۆ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان, له‌ئێستادا وورده‌ وورده‌ پشتیوانیه‌كان له‌نێو كۆنگرێسی ئه‌مریكاوه‌ بۆ كورد له‌ هه‌ڵكشاندایه‌ و ئه‌مریكاش له‌حكومه‌تی‌ به‌غداد نیگه‌رانه‌.
له‌ڕاپۆرتێكیدا, ماڵپه‌ڕی‌ (مۆنتیۆر)ی‌ ئه‌مریكی ئاشكرایكردووه‌ كه‌ هه‌ڵوێستی‌ نوێی‌ كۆنگرێسی ئه‌مریكا له‌هه‌وڵدایه‌ بۆ ده‌ركردنی‌ یاسای كۆتایی‌ به‌رگری‌ نیشتیمانی‌ و ئێستا هاوڕان له‌گه‌ڵ كۆشكی‌ سپیدا بۆ ده‌ركردنی‌ ئه‌و یاسایه‌, كه‌ تیایدا ئاماژه‌ به‌ هاوكارییه‌ سه‌ربازیه‌كانی‌ ئه‌مریكا كراوه‌ بۆ كورد و پێشمه‌رگه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی‌ عێراقدا.
ئه‌مه‌و وه‌زاره‌تی‌ به‌رگریی‌ ئه‌مریكاش داوای‌ بڕی‌ (365) ملیۆن دۆلاری‌ كردووه‌ تا له‌ شێوه‌ی‌ مووچه‌ و هاوكاری‌ بدرێته‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ ساڵی‌ (2018).



زۆرترین بینراو