حه‌نان فه‌تلاوی‌: حكومه‌تی‌ هه‌رێم متمانه‌ی‌ نیه‌ نه‌وتی‌ سپیی‌ عێراق بداته‌ هاووڵاتیه‌كانی‌

هەواڵی / 14/11/2017 352 جار بینراوە

حه‌نان فه‌تلاوی‌: حكومه‌تی‌ هه‌رێم متمانه‌ی‌ نیه‌ نه‌وتی‌ سپیی‌ عێراق بداته‌ هاووڵاتیه‌كانی‌

شه‌ن پرێس:
له‌په‌ڕه‌ی‌ تایبه‌تیی‌ خۆی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبوك (حه‌نان فه‌تلاوی‌)ی‌ په‌رله‌مانتاری‌ عێراق له‌ هاوپه‌یمانی‌ شیعه‌كان ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ هیچ گه‌ره‌نتیه‌ك نیه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئه‌و نه‌وته‌ سپیه‌ بداته‌ هاووڵاتیانی‌ كوردستان, كه‌ وابڕیاره‌ وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ حكومه‌تی‌ عێراق ڕه‌وانه‌ی‌ كوردستانی‌ بكات.
فه‌تلاوی‌ نوسیویشیه‌تی‌: وه‌زیری‌ نه‌وتی‌ حكومه‌تی‌ عێراق ڕایگه‌یاند كه‌ (30) ملیۆن لیتر نه‌وتی‌ سپی ڕه‌وانه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كه‌ن, جا من له‌ جه‌نابی وه‌زیر ده‌پرسم: ئایا حكومه‌تی‌ هه‌رێم ئه‌و ده‌سته‌ ئه‌مینه‌یه‌ كه‌ ئه‌و نه‌وته‌ بگه‌یه‌نێته‌ هاووڵاتیانی‌ كوردستان ؟, ئایا ئه‌وه‌ت له‌بیر كرد كه‌ ئه‌وانه‌ ماوه‌ی‌ چه‌ندین ساڵه‌ نه‌وتی‌ عێراق و هاووڵاتیان ده‌دزن و پاره‌كه‌ی‌ بۆخۆیان ده‌به‌ن و هه‌تا ئێستاش هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌یان به‌رده‌وامن ؟ ئیتر چۆن متمانه‌یان پێ ده‌كه‌ن ؟.
ئه‌و ووتوشیه‌تی‌ كه‌ له‌ئێستادا فه‌رمانبه‌رێكی‌ حكومه‌تی‌ ئیتیحادی له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا نیه‌ هه‌تا چاودێریی‌ پڕۆسه‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ نه‌وته‌كه‌ بكات.



زۆرترین بینراو