حه‌شدی‌ شه‌عبی: هیچ نیازێكمان نیه‌ هێرش بكه‌ینه‌ سه‌ر هه‌ولێر

هەواڵی / 14/11/2017 159 جار بینراوە

حه‌شدی‌ شه‌عبی: هیچ نیازێكمان نیه‌ هێرش بكه‌ینه‌ سه‌ر هه‌ولێر

شه‌ن پرێس:
ووته‌بێژی‌ هێزه‌كانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی ڕایگه‌یاند كه‌ بانگه‌شه‌كانی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ جوڵه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئێمه‌ له‌ ناحیه‌ی‌ پردێی‌ نزیك به‌ شاری‌ كه‌ركوك بۆ هێرش كردنه‌ سه‌ر شاری‌ هه‌ولێر هیچ بنه‌مایه‌كی‌ نیه‌, به‌ڵكو ئه‌وه‌ ته‌نها ئاڵوگۆڕپێكردنی‌ هێزه‌كان بووه‌.
له‌لێدوانێكی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا (كریم نوری‌)ی‌ ووته‌بێژی‌ میلیشیای‌ حه‌شدی‌ شه‌عبیی‌ شیعه‌ ووتی‌: حه‌شدی‌ شه‌عبی هیچ نیازێكی‌ نیه‌ كه‌ هێرش بكاته‌ سه‌ر شاری‌ هه‌ولێر و په‌لبهاوێت بۆ ناوچه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ سنوری‌ حكومه‌تی‌ ئیتتیحادی‌, هه‌روه‌ك ووتیشی كه‌ ئه‌وان به‌ ته‌واوه‌تی‌ پابه‌ندن به‌ فه‌رمانه‌كانی‌ (حه‌یده‌ر عه‌بادی‌)ی‌ سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی‌ گشتیی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی‌ عێراقه‌وه‌.
سه‌باره‌ت به‌ ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ش, كه‌ گوایه‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی له‌ ده‌وروبه‌ری‌ ئاڵتون كۆپری هێزی‌ زیاتر كۆده‌كاته‌وه‌ و به‌ته‌مای‌ هێرش كردنه‌ سه‌ر شاری‌ هه‌ولێره‌, ووته‌بێژه‌كه‌ی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی ووتی‌: مه‌به‌ست له‌و جۆره‌ لێدوانانه‌ ته‌نها تێكه‌ڵاوكردنی‌ كارته‌كان و شاردنه‌وه‌ی‌ ڕاستیه‌كان و به‌ده‌ستهێنانی‌ پشتیوانی ناوخۆیی‌ و جیهانیه‌ و هیچی تر, ئه‌گه‌ر نا ئێمه‌ هیچ نیازێكی‌ هێرش كردنمان نیه‌ بۆ سه‌ر شاری‌ هه‌ولێر.



زۆرترین بینراو