ئـیسـرائیـل: ڕێـگـه‌ به‌ بـه‌هـێـزبـوونـی‌ شـیـعـه‌ نـاده‌یـن

هەواڵی / 14/11/2017 94 جار بینراوە


ئـیسـرائیـل: ڕێـگـه‌ به‌ بـه‌هـێـزبـوونـی‌ شـیـعـه‌ نـاده‌یـن

شه‌ن پرێس:
پاش ئه‌وه‌ی‌ سوپای‌ ئیسرائیل ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ناوچه‌ی‌ جۆلانی‌ سنوریی‌ نێوان (سوریا – ئیسرائیل) فڕۆكه‌یه‌كی‌ بێ فڕۆكه‌وانی‌ ڕوسییان خستووه‌ته‌ خـواره‌وه‌ (ئه‌ڤیگدۆر لیبرمان)ی‌ وه‌زیری‌ به‌رگریی ئیسرائیلیش سه‌ره‌ڕای‌ ئاماژه‌دان به‌ هه‌بوونی‌ هێزێكی‌ زۆری‌ سه‌ربازیی‌ ئێرانی‌ له‌ ناو خاكی‌ سوریادا, ڕایگه‌یاند كه‌: ووڵاته‌كه‌ی‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه‌ نادات به‌بوونی‌ میحوه‌رێكی‌ شیعی له‌سوریادا, كه‌ ببێته‌ مایه‌ی‌ دامه‌زراندنی‌ بنكه‌یه‌كی‌ پێشكه‌وتووی‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ شیعی‌ له‌ دژی‌ ئیسرائیل.
له‌وباره‌یه‌وه‌ ووته‌بێژی‌ سه‌ربازیی‌ سوپای‌ ئیسرائیل به‌ ئاژانسی ده‌نگوباسی فه‌ڕه‌نسای‌ ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ خستنه‌ خـواره‌وه‌ی‌ ئه‌و فڕۆكه‌ ڕوسیه‌ له‌و كاتانه‌دا بووه‌ كه‌ كراوه‌ته‌ ئامانجی‌ مووشه‌كێكی‌ پاتریۆتی‌ ئیسرائیلی, چونكه‌ فڕۆكه‌كه‌ سه‌رقاڵی‌ سیخوڕیكردن بووه‌ له‌و به‌شانه‌ی‌ ناوچه‌ی‌ جۆلان, كه‌ هاوسنوره‌ له‌گه‌ڵ ئیسرائیلدا.
ئه‌مه‌و له‌ به‌یاننامه‌كه‌یدا, لیبرمان هۆشیاریی‌ توندیشیدا له‌وه‌ی‌ كه‌ به‌هێزبوونی‌ شیعه‌ له‌ناوچه‌كه‌ قبوڵ ناكه‌ن و هه‌ڵوێستی‌ توندیشیان ده‌بێت به‌رامبه‌ر به‌ پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ریی‌ ئیسرائیل و ووروژاندنی‌ ووڵاتان له‌دژیان.


زۆرترین بینراو