توركیا بۆ ئێران: شه‌ڕێكی‌ گه‌وره‌ به‌ڕێوه‌یه‌

هەواڵی / 14/11/2017 1309 جار بینراوە

توركیا بۆ ئێران: شه‌ڕێكی‌ گه‌وره‌ به‌ڕێوه‌یه‌

شه‌ن پرێس:
ماوه‌یه‌كه‌ گرفت و ئاڵۆزیه‌كانی‌ نێوان سعودیه‌ و ئێران گرژیی‌ زیاتری‌ تێكه‌وتووه‌ و توركیاش ئاشكرای كرد كه‌ وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك لایه‌نی‌ ئێرانییان له‌وه‌ ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ كه‌ چیتر مه‌زهه‌بی شیعه‌ له‌ناوچه‌كه‌ فراوانتر نه‌كه‌ن, چونكه‌ ئه‌بێته‌ هۆی‌ تێكچوونی‌ ئاسایشی ناوچه‌كه‌ و هه‌ڵایسانی‌ جه‌نگێكی‌ گه‌وره‌.
له‌پرێس كۆنفرانسێكدا (بینالی‌ یڵدرم)ی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ توركیا باسی له‌تێكچوونی‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ نێوان سعودیه‌ و ئێران كردو ووتی‌: له‌پێناو ڕوونه‌دانی‌ شه‌ڕێكی‌ خوێناویی‌ مه‌زهه‌بی له‌ناوچه‌كه‌, ئێرانمان ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ چییتر له‌سه‌ر سیاسه‌تی‌ فراوانتركردنی‌ مه‌زهه‌بی شیعه‌گه‌رایی‌ به‌رده‌وام نه‌بن, چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئاوا به‌رده‌وام بن, ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه‌ شه‌ڕێكی‌ گه‌وره‌ و خوێناوی‌ ڕووده‌دات, كه‌ كه‌س نازانێت كۆتاییه‌كه‌ی‌ به‌چی ده‌گات.
ماوه‌ی‌ چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ نێوان ڕیاز و تاران به‌توندی‌ تێكچووه‌ و ئه‌وه‌ش كاریگه‌رییه‌كی‌ نێگه‌تیڤی‌ له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌ دروستكردووه‌, به‌تایبه‌تیش له‌پاش ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی‌ (سعد الحریری)ی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ لوبنان له‌ سعودیه‌وه‌, كه‌ ناوبراو هۆكاری‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی‌ بۆ ده‌ستتێوه‌ردانی‌ ڕاسته‌وخۆی‌ ئێران له‌كاروباری‌ ووڵاته‌كه‌ی‌ گێڕایه‌وه‌.


زۆرترین بینراو