موچەی كارمەندانی ئاژانسی پاراستن و زانیاری دوا دەكەوێت

هەواڵی / 14/11/2017 806 جار بینراوە

بەهۆی هەڵوێستەكانی لاهور شێخ جەنگییەوەیە
موچەی كارمەندانی ئاژانسی پاراستن و زانیاری دوا دەكەوێت
شه‌ن پرێس:

موچەی مانگی هەشتی كارمەندانی ئاژانسی پاراستن و زانیاری دوا دەكەوێت، بەرپرسی كاروباری دارایی لەئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم رەتیدەكاتەوە دواكەوتنەكە پەیوەندی بەكێشەكانی ئەمدواییەی هەرێمی كوردستانەوە هەبوبێت و بەمەبەست راگیرابیت، راشیگەیاند ئەمرۆ سێشممە دەست بە دابەشكردنی موچەكانیان دەكرێت.

بەرپرسی كاروباری دارایی لەئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، ئەسوەد عەلی بە ئاوێنەی راگەیاند كە دواكەوتنی موچەی ئەو ئاژانسە پەیوەندی بە كێشەیەكی تەكنیكیەوە هەبوە.

 سەبارەت بە كێشە تەكنیكیەكەش ئەسوەد ئەوەی ئاشكراكرد كە حكومەتی هەرێمی كوردستان بریاری كەمكردنەوە و پاشەكەوتكردنی برێك لەموچەی كارمەندان و هێزەكانی سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستانی داوە و بەنیازبوە لەموچەی مانگی ئابەوە، ئەو بریارە جێبەجێبكات ئەو وتی” بەڵام ئێمە لەگەڵ ئەوە نەبوین، بۆیە دابەشكردنی موچەی كارمەند و هێزەكانی ئەو ئاژانسە دواكەوتوە”.

ئەسوەد ئاشكراشیكرد كە لە ئەمرۆ” سێشەممە”وە، دەست بە دابەشكردنی موچەی كارمەندانی ئاژانسەكە دەكرێت،”.

بەرپرسی كاروباری دارایی لەئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم ئەوەشی خستەرو كە بریارە لەمانگی داهاتوەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان هاوشێوەی موچەخۆرانی دیكە برێك لەموچەی كارمەندان و هێزەكانی سەر بەئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان پاشەكەوت بكات.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە دەنگۆی ئەوە هەبو بەهۆی كێشەكانی ئەم دوایەی هەرێمی كوردستان، موچەی ئاژانسی دەزگای پاراستن و زانیاری بەمەبەست لەلایەن پارتییەوە بەهۆی هەڵوێستەكانی ئەمدواییەی لاهور شێخ جەنگییەوە راگیرابێت.

زۆرترین بینراو