پارتی‌: پشتگیری‌ كاندیدی‌ یه‌كێتی‌ بۆ پارێزگاری‌ كه‌ركوك ناكه‌ین

هەواڵی / 14/11/2017 388 جار بینراوە

هۆكاره‌كه‌ی بزانه‌
پارتی‌: پشتگیری‌ كاندیدی‌ یه‌كێتی‌ بۆ پارێزگاری‌ كه‌ركوك ناكه‌ین
شه‌ن پرێس:

پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت حزبه‌كه‌ی‌ پشتگیری‌ له‌ كاندیدی‌ یه‌كێتی‌ بۆ پارێزگاری‌ كه‌ركوك ناكات, چونكه‌ سه‌ر به‌و گروپه‌یه‌ كه‌ ڕێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ كردووه‌.

له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی‌ ئاوێنه‌ هۆشیار سیوه‌یلی‌ به‌رپرسی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ پارتی‌ رایگه‌یاندووه‌ رزگار عه‌لی‌ كاندیدی‌ یه‌كێتی‌ بۆ پارێزگاری‌ كه‌ركوك سه‌ر به‌و گروپه‌ی‌ ناو یه‌كێتییه‌ كه‌ ڕێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ كردووه‌, بۆیه‌ ئه‌وان پشتگیری‌ ناكه‌ن تا ببێته‌ پارێزگاری‌ كه‌ركوك.

به‌رپرسی‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ پارتی‌ هه‌ر له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا ده‌ڵێت هه‌وڵ ده‌ده‌ن په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بخه‌نه‌ سه‌ر ڕێچكه‌یه‌كی‌ تازه‌, ڕونیشیده‌كاته‌وه‌ ئاساییكردنه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران نابێت والێكبدرێته‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر حسابی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و  ڕۆژێك له‌ ڕۆژان نه‌یان ویستووه‌ له‌ دژی‌ ئێران هه‌ڵوێست وه‌ربگرن.

زۆرترین بینراو