ئایا خه‌ته‌نه‌ كردنی‌ ئافره‌تان تا چه‌ند له‌ رووی‌ شه‌رعه‌وه‌ دروسته‌؟

هەواڵی / 13/11/2017 860 جار بینراوە

ئایا خه‌ته‌نه‌ كردنی‌ ئافره‌تان تا چه‌ند له‌ رووی‌ شه‌رعه‌وه‌ دروسته‌؟

شه‌ن پرێس :

پرسیاری هاوڵاتیه‌ك : برسیاریكم هه‌یه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌‌ ئایا خه‌ته‌نه‌ كردنی‌ ئافره‌تان تا جه‌ند له‌ رووی‌ شه‌رعه‌وه‌ دروسته‌؟ ئایا له‌رووی‌ زانستی و له‌ رووی‌ شه‌رعه‌وه‌ ج سوودو ج زیانیكی‌ هه‌یه‌ نكایه‌ روونكردنوه‌یه‌ك له‌ رووی‌ ئه‌م بابه‌ته‌وه‌. زور زور سوباس بو یه‌ریزانی‌ لیزنه.

وه‌ڵام :
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگاری جیهانیان، وه‌ درود و ڕه‌حمه‌ت بۆ سه‌ر گیانی پاكی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) و گشت كه‌س و یاران و شوێنكه‌وتوانی به‌گشتی.  
 
خه‌ته‌نه‌ كردنی‌ ئافره‌ت له‌ زۆرێك له‌ ووڵاتانی جیهاندا هه‌یه‌ و زۆر شێوه‌ی جۆراو جۆری هه‌یه‌، و هه‌ندێكیان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر دڕندانه‌ ده‌كرێت، و پێی ده‌وترێت (الختان الفرعونی) واته‌ خه‌ته‌نه‌ كردن له‌سه‌ر شێوازی فیرعه‌وه‌نی، وه‌ ئه‌م جۆره‌ خه‌ته‌نه‌ كردنه‌ زانایان به‌ كۆی ده‌نگ پێیان حه‌رامه‌ و به‌لایانه‌وه‌ دروست نیه‌.  
به‌ڵام ئه‌و خه‌ته‌نه‌ كردنه‌ی كه‌ له‌ئیسلامدا هه‌یه‌ شێوازی جیاوازه‌ وجگه‌ له‌ سوود هیچ زیانێكی نیه‌، وله‌ سه‌رده‌می‌ پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) كراوه‌، و هه‌رچه‌نده‌ ئیمامی ئه‌حمه‌د پێی وایه‌ كه‌ واجبه‌ به‌ڵام زۆرینه‌ی زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن كه‌ سوننه‌ته‌.
به‌ڵگه‌ی سوننه‌ت بوونیشی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئافره‌تێك هه‌بوو له‌ سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ئافره‌تانی خه‌ته‌نه‌ ده‌كرد، ێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) پێی فه‌رموو: { أشِِمِّی ولا تُنْهِكِی فَإِنَّ ذلِكَ أَحْظی‌ لِلْمَرْأَه‌ِ وَأَحَبُّ إِڵی‌ الْبَعْلِ}. رواه أبو داود وصححه الا‌لبانی. واته‌: كه‌مێك له‌و پارچه‌ گۆشته‌ ببڕه‌ و زۆر ده‌ست دامه‌گره‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ بۆ ئافرت چێژی زیاتره‌ وبه‌لای پیاویشه‌وه‌ خۆشتره‌.  
وه‌ له‌ ڕوی‌ زانستی‌ وپزیشكیشه‌وه‌ خه‌ته‌نه‌ كردنی ئافه‌رتان ئه‌گه‌ر به‌ شێوه‌یه‌كی زانستی بكرێت و كه‌سی پسپۆڕ بیكات سوودی زۆری هه‌یه‌ بۆ ئافره‌تان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سی نه‌شاره‌زا بیكات و زۆر ده‌ست دابگرێت، ئه‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ مایه‌ی لاوازی ئافره‌ت له‌ ڕوی جنسیه‌وه‌ و ئه‌و كات زیانی زیاتر ده‌بێت له‌ قازانجی.  
وه‌ پوخته‌ی‌ قسان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خه‌ته‌نه‌ كردنی‌ ئافره‌ت سوننه‌ته‌و وه‌ لایه‌نی‌ پزیشكیش دانی‌ به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ سوودی‌ زۆره‌ بۆ ئافره‌تان و یه‌كێك له‌ سووده‌كانی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌گه‌ری تووش بوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی ڕه‌حم به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م ده‌كاته‌وه‌.  
خوای گه‌وره‌ش زاناتره‌.




زۆرترین بینراو