ئایا به‌ چات كچ و كوڕ ده‌توانن قسه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كتری بكه‌ن ؟

هەواڵی / 13/11/2017 424 جار بینراوە

ئایا به‌ چات كچ و كوڕ ده‌توانن قسه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كتری بكه‌ن ؟
من كچێكم  ، به‌چات قسه‌ له‌كه‌ڵ كورێك ده‌كه‌م، به‌ڵام رێگه‌م نه‌داوه‌ قسه‌ی‌ ناشه‌رعی‌ بكات

شه‌ن پرێس :
پرسیاری هاوڵاتیه‌ك : سلاوتان لی‌ بیت به‌ریزان من كچێكم هه‌موو فه‌رزه‌كان ده‌كه‌م قورئان خوینم نوێژ ده‌كه‌م، رۆژو ئه‌گرم  به‌لام  به‌چات قسه‌ له‌كه‌ڵ كورێك ده‌كه‌م، به‌ڵام رێگه‌م نه‌داوه‌ قسه‌ی‌ ناشه‌رعی‌ بكات،  ئایه‌ تاچه‌ند گوناح بار ئه‌بم؟  سوپاستان ئه‌كه‌م بۆ وه‌لام دانه‌وه‌ی‌ خودا له‌ئیمه‌تان نه‌ستینی‌ و سه‌ر كه‌وتو بن.

وه‌ڵام :
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگاری جیهانیان، وه‌ درود و ڕه‌حمه‌ت بۆ سه‌ر گیانی پاكی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) و گشت كه‌س و یاران و شوێنكه‌وتوانی به‌گشتی.

به‌دڵنیاییه‌وه‌ گوناهبار ده‌بیت، چونكه‌ ئێوه‌ هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ په‌یوه‌ندیكه‌تان حه‌ارمه‌ و یاساغه‌، وشه‌رع ڕێگه‌ی پێ نه‌داوه‌، ئیتر نازانین مه‌به‌ستت له‌ قسه‌ی ناشه‌رعی چیه‌ كه‌ ده‌ڵێی ڕێگه‌م نه‌داوه‌ قسه‌ی ناشه‌رعی بكات، ئه‌ی كام قسه‌یه‌تان شه‌رعیه‌ و په‌یوه‌ندیه‌كه‌تان چ پاساوێكی هه‌یه‌، خۆ پرسیاری‌ شه‌رعی‌ لێ‌ ناكه‌یت، خۆ خوێندكار نیت و ئه‌و مامۆستات بێت وپرسیارێكی‌ لێ‌ بكه‌یت كه‌ تۆ نایزانیت و ئه‌و بیزانێت، خۆ ووتارێكی دینی‌ یان زانستی‌ نی‌ یه‌ گوێ‌ ی‌ لێ‌ بگری‌، بۆیه‌ هه‌موو ئه‌و قسانه‌ی ده‌یكه‌ن هه‌ر ناشه‌رعیه‌ و شه‌یتان زۆر به‌خشكه‌یی به‌ره‌و حه‌رامتان ده‌بات.

بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌رچی‌ زووه‌ ته‌وبه‌ بكه‌یت و  واز له‌و كوڕه‌ و له‌ چات كردنیش بهێنیت، وچیتر كاتی خۆت له‌و شته‌ بێ نرخ و خراپانه‌دا به‌سه‌ر نه‌به‌یت، چونكه‌ زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌ ئه‌و جۆره‌ كارانه‌ ده‌كه‌ن ته‌نها به‌مه‌به‌ستی كات كوشتن ونه‌فه‌س دانی‌ لایه‌نێكی‌ جنسی له‌ ڕێگه‌ی‌ قسه‌وه‌ ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ن، وهیوادرین جه‌نابت و هه‌موو موسوڵمانێك له‌و شتانه‌ خۆیان به‌دوور بگرن و ڕێگه‌ نه‌ده‌ن به‌شه‌یتان كه‌ له‌و ڕێیه‌وه‌ تووشی هه‌ڵه‌ و كاری ناشیاویان بكات.  
خوای گه‌وره‌ش زاناتره‌.



زۆرترین بینراو