حیكمه‌تی‌ ده‌ركردنی‌ له‌ش گرانی‌ چیه‌؟ بۆجی‌ پێویست ده‌كات خۆت بشۆی‌؟ وه‌ ئه‌گه‌رخۆت نه‌شۆیت حوكمی‌ چیه‌؟

هەواڵی / 13/11/2017 4840 جار بینراوە

حیكمه‌تی‌ ده‌ركردنی‌ له‌ش گرانی‌ چیه‌؟ بۆجی‌ پێویست ده‌كات خۆت بشۆی‌؟ وه‌ ئه‌گه‌رخۆت نه‌شۆیت حوكمی‌ چیه‌؟

شه‌ن پرێس :
پرسیاری هاوڵاتیه‌ك : حیكمه‌تی‌ ده‌ركردنی‌ له‌ش گرانی‌ چیه‌؟ بۆجی‌ پێویست ده‌كات خۆت بشۆی‌؟ وه‌ ئه‌گه‌رخۆت نه‌شۆیت حوكمی‌ چیه‌؟

وه‌ڵام :
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگاری جیهانیان، وه‌ درود و ڕه‌حمه‌ت بۆ سه‌ر گیانی پاكی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) و گشت كه‌س و یاران و شوێنكه‌وتوانی به‌گشتی.

سه‌ره‌تا ئێمه‌ وه‌كو موسوڵمان پێویسته‌ هه‌ر كارێك یان فه‌رمانێك كه‌ له‌ شه‌رعدا هاتووه‌ و خوای گه‌وره‌ یان پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رمانیان پێ كردوه‌، ده‌ست به‌جێ جی َبه‌جێی بكه‌ین، ئیتر حیكمه‌ته‌كه‌ی بزانین یان نا گرنگ نیه‌، چونكه‌ دڵنیاین له‌وه‌ی كه‌ له‌ئیسلامدا هیچ شتێك نیه‌ كه‌ بێ حیكمه‌ت بێت، جا ئێمه‌ بیزانین یان نا ئه‌وه‌ كێشه‌یه‌ك نیه‌.
وه‌ زۆرێك له‌ فه‌رمان و ئه‌ركه‌ شه‌رعیه‌كان حیكمه‌ته‌كانیان له‌به‌ر چاوه‌ ومرۆڤه‌كان هه‌ستی پێ ده‌كه‌ن، و هه‌ندێكیشیان حیكمه‌ته‌كانیان شاراوه‌ن تا خوای گه‌وره‌ به‌نده‌كانی پێ تاقی بكاته‌وه‌، كه‌ ئایا به‌نده‌كانی ئه‌گه‌ر حیكمه‌تی شتێكیش نه‌زانن ئایا له‌به‌ر خوای گه‌وره‌ هه‌ر جێ به‌جێی ده‌كه‌ن یان نا؟
جا ئه‌وانه‌ی ته‌نها له‌به‌ر سوود و قازانجی دونیا فه‌رمانه‌كانی شه‌رع جێ به‌جێ ده‌كه‌ن ئه‌وانه‌ به‌موسوڵمان ئه‌ژمار ناكرێن چونكه‌ ئه‌وانه‌ ته‌نها له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان فه‌رمانه‌ شه‌رعیه‌كان جێ به‌جێ ده‌كه‌ن، نه‌ك له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌.
جا هیوادارین مرۆڤی موسوڵمان به‌ ڕۆحیه‌تی خوا په‌رستی و به‌ندایه‌تی بۆ خوا كردنه‌وه‌ فه‌رمانه‌ شه‌رعیه‌كان جێ به‌جێ بكات، نه‌ك ته‌نها له‌به‌ر وویست وبه‌رژه‌وه‌ندی دونیا.


سه‌باره‌ت به‌حیكمه‌تی خۆشۆردنیش وه‌كو زانایان باسی ده‌كه‌ن چه‌ند سوودێكی هه‌یه‌ له‌وانه‌:
- زۆربه‌ی كات له‌كاتی له‌ش گرانی‌ لاشه‌ی مرۆڤ عاره‌ق ئه‌كاته‌وه‌ و بۆریه‌كانی‌ له‌ش ئه‌گیرێن، جا به‌هۆی خۆشۆردنه‌وه‌ ئه‌وبۆریانه‌ ئه‌كرێنه‌وه‌و چالاك ئه‌بن، وه‌ زانستیش ده‌ری‌ خستووه‌ كه‌ ئه‌وكه‌سانه‌ی‌ كه‌ خۆیان ئه‌شۆن ئه‌توانن دوای‌ ماوه‌یه‌كی‌ كه‌م جارێكی‌ تر ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ‌ بچنه‌وه‌ لای خێزانیان، به‌ پێچه‌وانه‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ خۆیان ناشۆن له‌شیان دائه‌هێزرێ‌ و بێ‌ هێز ئه‌بن.
- ئه‌و مه‌نیه‌ی‌ له‌ كاتی‌ جیماعدا له‌ هه‌موو له‌شی‌ مرۆڤه‌وه‌ ده‌رده‌چێ‌ واته‌ هه‌موو له‌ش به‌شداره‌ له‌و كاره‌دا، بۆیه‌پێویسته‌ به‌ غوسل كردن له‌ش له‌و ماندویه‌تیه‌ی‌ ده‌رباز بێ‌ وبگه‌رێته‌وه‌ باری‌ ئاسایی‌ خۆی‌، بۆیه‌ئه‌بینین دوای‌ هه‌موو وه‌رزشێكیش خۆشوشتن پێویسته‌.
-  خۆشۆردن سوودی‌ بۆ له‌ش و دڵ ورۆحی‌ مرۆڤ  هه‌یه‌چونكه‌ جومله‌ی‌ عصبی‌ ژن وپیاو ماندوو ئه‌بێ‌ َوخوێنبه‌ر وخوێنهێنه‌ره‌كان له‌و كاته‌دا فراوان ئه‌بن بۆیه‌پێویسته‌ به‌غوسل بگه‌رینرێته‌وه‌ باری‌ ئاسایی‌ خۆیان.


سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك خۆی نه‌شوات حوكمی چیه‌؟  
ئه‌گه‌ر خۆ نه‌شۆردنه‌كه‌ی له‌و ڕوه‌وه‌ بێت كه‌ باوه‌ڕی پێی نه‌بێت، ئه‌وه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ پێی كافر ده‌بێت و له‌ بازنه‌ی ئیسلام پێی ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر باوه‌ڕی پێی هه‌بێت و له‌به‌ر ته‌مه‌ڵی نه‌یكات ئه‌وه‌ زۆربه‌ی په‌رستشه‌كانی وه‌كو نوێژ و حه‌ج و چونه‌ مزگه‌وت و قورئان به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت و ئه‌گه‌ر بیشیان كات لێی قبوڵ ناكرێت و پێشی تاوانبار ده‌بێت.  
خوای گه‌وره‌ش زاناتره‌.




زۆرترین بینراو