حیكمەتی حەرامكردنی گوشتی ئاژەڵى كەڵبەدار و باڵندەی گۆشتخۆر .

هەواڵی / 13/11/2017 598 جار بینراوە

حیكمەتی حەرامكردنی گوشتی ئاژەڵى كەڵبەدار و باڵندەی گۆشتخۆر .


پرسیار له پرۆفیسۆر نیڵسۆن كرا مامۆستای زانستی مشەخۆر له بەریتانیا لەسەر خواردنی گۆشتی ئاژەڵە كەڵبەدارەكان لەكاتێكدا پێغەمبەر (صلى الله عليه و سلم) نەهیكردووە لە خواردنی گۆشتی ئەو ئاژەڵانە و باڵندە برینداركەرەكان .
لە وەڵامدا وتی: ئەمە یەكێكە لەو بابەتانەی گرنگی پێدەدەم، سێ‌ جۆر لەكرمی (تریكینیلا) هەن كە توشی هەموو ئاژەڵە كەڵبەدارەكان (گۆشت خۆرەكان) دەبن و یەكێك لەم مشەخۆرانە خۆم دۆزیمەوە لە ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا هەر بەناوی خۆشمەوە ناونرا (تریكینیلا نیسۆنای) ئەم مشەخۆرە لەنێوان ئاژەڵە گۆشت خۆرەكاندا دەگوێزرێتەوە ئەگەر مرۆڤ گۆشتی یەكێك لەو ئاژەڵانەی خوارد ئەو كاتە بۆ مرۆڤیش دەگوێزرێتەوە، لەبەرئەوە نەخوادرنی گۆشتی ئەو ئاژەڵانە كارێكی باشە.

سەرچاوە: كـــلــیــك بـــــــكه‌

زۆرترین بینراو