چۆن ئێسك ده‌گۆرِێت بۆ به‌رد یان ئاسن ؟

هەواڵی / 13/11/2017 222 جار بینراوە

ئیعجازێكى زانستى نوێ
چۆن ئێسك ده‌گۆرِێت بۆ به‌رد یان ئاسن ؟

شه‌ن پرێس :
ئه‌گه‌ر ته‌رمى مرۆڤێك یان هه‌ر گیاندارێك له‌ ناوچه‌یه‌كدا نێژرا كه‌ توخمى سلیكاى زۆر تێدابوو ئه‌وا په‌یكه‌رى مردوه‌كه‌ ده‌گۆرِێت بۆ به‌رد به‌ تێپه‌رِبوونى كات ، به‌لاَم ئه‌گه‌ر په‌یكه‌ره‌ ئێسكیه‌كه‌ له‌ ناوچه‌یه‌كدا بوو كه‌ توخمى ( بیریت ) و یان ئاسنى بیریتیشى (Iron pyrite ) پىَ ده‌ڵێن تێدابوو ، ئه‌وا به‌ تێپه‌رِبوونى كات په‌یكه‌ره‌ ئێسكیه‌كه‌ ده‌گۆرِێت بۆ ئاسن!!!
خواى گه‌وره‌ ئاماژه‌ به‌و رِاستیه‌ زانستیه‌ ده‌كات و ده‌فه‌رموێت (وَقَالُوا أَإِذَا كُنَّا عِظَاماً وَرُفَاتاً أَإِنَّا لَمَبْعُوثُونَ خَلْقاً جَدِيداً قُلْ كُونُوا حِجَارَةً أَوْ حَدِيداً ، أَوْ خَلْقاً مِمَّا يَكْبُرُ فِي صُدُورِكُمْ فَسَيَقُولُونَ مَنْ يُعِيدُنَا قُلِ الَّذِي فَطَرَكُمْ أَوَّلَ مَرَّةٍ فَسَيُنْغِضُونَ إِلَيْكَ رُؤُوسَهُمْ وَيَقُولُونَ مَتَى هُوَ قُلْ عَسَى أَنْ يَكُونَ قَرِيباً) (الإسراء/ 49-51 .
واته‌ بێبرِواكان ده‌ڵێن ئێمه‌ كه‌ بوینه‌ ئَێسك و پروسك ئیتر كىَ زیندومان ده‌كاته‌وه‌ ؟ پێیان بڵىَ ئه‌گه‌ر ببنه‌ به‌رد یان ئاسن ویان هه‌ر شتێكى تر لاى ئێوه‌ گه‌وره‌ بێت هه‌ر خواى گه‌وره‌ ده‌توانێت بتانگێرِێته‌وه‌ و زیندوتان بكاته‌وه‌ وه‌ك یه‌كه‌م جار كه‌ دروستیكردوون ، ئه‌وانیش سه‌ر ده‌له‌قێنن و ده‌ڵێن كه‌ى ئه‌وه‌ ده‌بێت تۆش ئه‌ى محمد پێیان بڵىَ له‌وانه‌یه‌ ئه‌وه‌ زۆر نزیك بێت . واته ئه كه ر واشتان ليبيت خوا هه ر زيندوتان ده كاته وه.
ئه‌و ئایه‌تانه‌ باس له‌ نكوڵى بێبرِواكان ده‌كات له‌ زیندوبوونه‌وه‌ى پاش مردن ،له‌ هه‌مان كاتدا ئاماژه‌یه‌كى زانستى زۆر گه‌وره‌ى تێدایه‌ كه‌ له‌م سه‌رده‌مه‌دا دۆزراوه‌ته‌وه‌،ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ په‌یكه‌رى ئێسكى مردوو ده‌گۆرِێت بۆ ئاسن یان به‌رد كه‌ ئه‌وه‌ش له‌ ئێستادا نه‌ك هه‌ر رِاستیه‌كى زانستیه‌ به‌ڵكو بناغه‌یه‌ بۆ لقێكى گرنگ له‌ زانسته‌كان به‌ ناوى (زانستى به‌به‌ردبوه‌كان ) واته‌ (Paleontology) به‌وه‌ش قورئانى پیرۆز پێش زانستى سه‌رده‌م ده‌كه‌وێت له‌و زانسته‌ گرنگه‌دا ، ده‌ى كىَ محمدێكى ( د . خ )نه‌خوێنده‌وارى فێرى ئه‌و زانسته‌ كرد ئه‌گه‌ر قورئانى پیرۆز نێردراوى خواى گه‌وره‌ نه‌بێت بۆ سه‌ر مرۆڤه‌كان ؟؟
سەرچاوە:
http://quran-m.com/container.php?fun=artview&id=771

سەرچاوەكانی نوسەر
References:
1- http://en.wikipedia.org/wiki/Fossils
2- http://www.paleontology.esmartstudent.com/fossilization.html
3- Understanding fossilization: Experimental pyritization of plants, Geology Journal, Stephen T. Grimes
4- http://www.discoveringfossils.co.uk/pyrite_formation_fossil…

زۆرترین بینراو