حه‌شدی‌ شه‌عبی: ڕێگه‌ ناده‌ین هیچ هێزێكی‌ كوردی‌ بێته‌ دوزخورماتوو

هەواڵی / 13/11/2017 140 جار بینراوە

حه‌شدی‌ شه‌عبی: ڕێگه‌ ناده‌ین هیچ هێزێكی‌ كوردی‌ بێته‌ دوزخورماتوو

شه‌ن پرێس:
ووته‌بێژی‌ میحوه‌ری‌ باكوری‌ میلیشیای‌ حه‌شدی‌ شه‌عبیی‌ شیعه‌ی‌ عێراقی ڕه‌تیكرده‌وه‌ كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگا بده‌ن هێزێكی‌ كوردی‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ناوچه‌ی‌ دوزخورماتوو, چونكه‌ به‌ ووته‌ی‌ ئه‌و دۆخه‌كه‌ زۆر ئارامه‌ و پێویست به‌ هیچ هێزێك ناكات بهێنرێته‌ شاره‌كه‌وه‌.
له‌وباره‌یه‌وه‌ (علی‌ حسنی)ی ووته‌بێژی‌ میحوه‌ری‌ باكوری‌ هێزه‌كانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی ڕایگه‌یاند كه‌: دۆخی‌ ئه‌منیی‌ خورماتوو زۆر ئارامه‌ و پێویست ناكات كه‌ هیچ هێزێكی‌ تر بهێنرێت بۆ ناوچه‌كه‌, هه‌روه‌ك ووتیشی: له‌حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر هێزی‌ چه‌كداری‌ كوردی‌ بهێنرێت, ئه‌وا كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان و توركمانه‌كانیش ئه‌و كاره‌ قبوڵ ناكه‌ن و خۆپیشاندانی‌ به‌رفراوانی‌ له‌دژ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
له‌و لێدوانه‌یدا بۆ ماڵپه‌ڕی‌ (الموازین) حسینی ووتیشی: هه‌واڵی‌ ناردن و ڕه‌وانه‌كردنی‌ هێزی‌ كوردی‌ بۆ ناوچه‌كه‌ ته‌نها قسه‌ی‌ ڕۆژنامه‌ و سایته‌كانه‌ و دووره‌ له‌ ڕاستیه‌وه‌, چونكه‌ هێزی‌ سه‌ربازی‌ و ئه‌منیی سه‌ر به‌ حكومه‌تی‌ ئیتتیحادی‌ به‌ ته‌واوه‌تی‌ كۆنتڕۆڵیی‌ دۆخی‌ ئه‌منیی‌ شاره‌كه‌یان كردووه‌ و هیچ پێویست به‌ناردنی‌ هێزی‌ تر ناكات.


زۆرترین بینراو