له‌دژی‌ كوردستان ، قه‌ته‌ر ده‌ستخۆشی له‌ به‌غـداد ده‌كات .

هەواڵی / 13/11/2017 210 جار بینراوە

له‌دژی‌ كوردستان ، قه‌ته‌ر ده‌ستخۆشی له‌ به‌غـداد ده‌كات .

شه‌ن پرێس:
له‌میانه‌ی‌ به‌شداریكردنی‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیی‌ هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ( إبراهیم الجعفری)ی هاوتا عێراقیه‌كه‌یدا (عبدالرحمن ێ‌ل پانی‌)ی‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ قه‌ته‌ر پشتیوانیی له‌یه‌كپارچه‌یی‌ خاكی‌ عێراق كرد, به‌تایبه‌تیش له‌ هه‌وڵه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ به‌غداد بۆ دابه‌شنه‌بوونی‌ عێراق به‌هۆی‌ كوردستانه‌وه‌, هه‌روه‌ك ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه‌ به‌منزیكانه‌ له‌شاری‌ به‌غداد باڵیۆزخانه‌ی‌ قه‌ته‌ر ده‌كرێته‌وه‌.
وه‌زیره‌ قه‌ته‌رییه‌كه‌ ووتیشی: میری‌ قه‌ته‌ر فه‌رمانی‌ كردووه‌ به‌ كردنه‌وه‌ی‌ باڵیۆزخانه‌ی‌ ووڵاته‌كه‌یان له‌ به‌غدادی‌ پایته‌ختی‌ عێراق له‌ نزیكترین كاتدا و هیواشی خـواست كه‌ به‌كردنه‌وه‌ی‌ باڵیۆزخانه‌كه‌یان په‌ڕه‌یه‌كی‌ نوێ‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ ووڵاته‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ عێراق هه‌ڵبدرێته‌وه‌.
ئه‌و ستایشی مامه‌ڵه‌ و كاره‌كانی‌ حكومه‌تی‌ عێراقیشی‌ كرد له‌هه‌مبه‌ر پرسی هه‌رێمی‌ كوردستان و ڕێگریكردن له‌ دابه‌شبونی‌ عێراق و له‌كۆتایی ووته‌كانیشیدا پشتگیریی له‌ گفتوگۆی‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غداد كرد.


زۆرترین بینراو